دەوڵەتی تورک و پەدەکە لە گراز شەرمەزارکران

کوردستانیان لە گراز گردبوونەوە، هێرشی سەر نوێنەرایەتی کەنەکە لە باشور و هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و هاوکاری پەدەکە شەرمەزارکران.

کوردستانیان لە شاری گرازی نەمسا گردبوونەوە، هێرشی چەکداری دژی نوێنەرایەتی کەنەکە لە باشور و کوشتنی نوێنەری کەنەکە لە هەولێر دەنیز جەودەت بولبون و هێرشی ئاسمانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر فڕۆکەخانەی عەربەت لە سلێمانی شەرمەزارکرا.

جەماوەر تیشکیان خستە سەر خیانەت و هاوکاری پەدەکە لە هێرشەکاندا، دووپاتیان کردەوە، گەلی کورد دژی هێرشەکان بە مەزنکردنی بەرخۆدان و یەکێتیی خۆی وەڵام دەداتەوە.

لە چالاکییەکەدا، ڕاگەیاندراو بە ئەڵمانی خوێندرایەوە و درووشمی "بمرێ خیانەت" و "تورکیای تیرۆریست" و "دیکتاتۆر ئەردۆگان" و "بژی کوردستان" بەرزکرایەوە.