فەدا: پشتیوانی لە ڕۆژئاوا ئەرکی ئێمەی عەلەوییە

فەدا سەرنجی خستەسەر هێرشە داگیرکارییەکانی سەر ڕۆژئاوا و رایگەیاند: "لە هەموو کەسێک زیاتر پاراستنی ڕۆژئاوا ئەرکی ئێمەی عەلەوییە. لە دژی هێرشەکان یەکگرتوویی گەلان زۆر گرنگ و کارییگەرە."

فیدارسیۆنی دیموکراتیکی عەلەوی (فەدا) لە دژی هێرشە داگیرکارییەکانی سەر رۆژئاوا ڕاگەیاندراوێکی نوسراوی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەدا، ڕۆژئاوا بۆ هەموو گەلانی بندەست و بە تایبەت بۆ عەلەوییەکان سەرچاوەی هیوایە. خواستی هێرشەکان بۆ قڕکردنی گەلی کوردە.

لە ڕاگەیانداوەکەدا جەخت لەسەر گرنگی یەکگرتووی گەلان و پاڵپشتیکردنی ڕۆژئاوا کراوەتەوە و ئەوە دەستنیشانکراوە، تێکشکاندنی هێرشەکانی داعش دەرنجامی یەکگرتوویی گەلان بوو و ئەوەشی خستەڕوو: "لە هەموو کەسێک زیاتر پاراستنی ڕۆژئاوا ئەرکی ئێمەی عەلەوییە. لە دژی هێرشەکان یەکگرتوویی زۆر گرنگ و کارییگەرە."

لە بەردەوامی ڕاگەیاندراوەکەدا فیدارسیۆنی دیموکراتیکی عەلەوی (فەدا) جەختی لەسەر چەند داواکارییەک کردووەتەوە، کە تێدا داواکراوە، دەبێت دامەزراوە نێونەتەوەکانی هاوشێوەیی نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆنسەیی ئەوروپا لە پێناو ئارامی سیاسی و کۆمەڵایتییدا دەستوەردانی سیاسی و سەربازی بکات لە سووریادا.

هەروەها فەدا داوای کردووە مافی هەموو پێکهاتەکانی سووریا دەستبەربکرێت و بە زمانی دایکی خۆیان پەروەردە بەڕێوەبەرن.

فەدا جەختی لەوەکردووەتەوە دەبێت سیستەمی ئایندەی سووریا سیستەمێکی سیکۆلاربێت و رێز لە ئازادی و مافی ئاین و باوەڕدارییە جیاوازەکان بگیرێت.