ئێشکگری لە سنوری قامیشلۆ: چارەسەر لە ئیمڕاڵییە

لە چالاکییەکانی ئێشکگری کە لە سنووری قامیشلۆ لە دژی هێرشی داگیرکاریی بەردەوامە، ڕاگەیانداراوێک بڵاوکرایەوە و ئاماژە بەوە کرا کە چارەسەر بەبێ ڕێبەر ئاپۆ دروست نابێت.

چالاکی ئێشکگری بەردەوامە

چالاکیی ئێشکگری لە دژی هێرشی داگیرکاری دەوڵەتی تورک و چەتەکانی سوپای نەتەوەیی سووریا بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، لەسەر سنووری قامیشلۆ کە لە ناوچەی نسێبینی مێردین  ٥ ڕۆژە بەردەوامە. لە ئێستادا شاندەکانی سێرت پشتگیری لە ئێشکگرییەکە دەکەن. لە چالاکییەدا ڕاگەیانداراوێک بڵاوکرایەوە و دروشمی "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا"، "ڕۆژئاوا دڵمانە، بەرخۆدان کاری ئێمەیە" و "ڕۆژئاوا تەنیا نییە" بەرزکرایەوە.

هاوسەرۆکی دەم پارتی سێرت ئەشرەف چەتین ڕایگەیاند کە بۆ پشتگیری لە گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا چالاکییان دەستپێکردووە و گوتی: "ئەمڕۆ لە سیرتەوە پشتیوانیمان لە چالاکیی ئێشکگری کرد. ئێمە لێرەوە پشتگیری گەلی ڕۆژئاوا دەکەین. سیرت ڕۆژئاوایە، ڕۆژئاوا سێرتە گەلی کورد لە هەموو شوێنێک ئاشتی و ئازادی دەوێت. گەلی کورد زمان و کەلتوور و ستاتۆی خۆی لەسەر خاکی خۆی دەوێت. با شەڕ بوەستێت، دیدار دەست پێبکەن".

چەتین باسی لەوە کرد کە پێویستە تورکیا لەگەڵ ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیدار بکات و  دەبێت ئاشتی لە نێوان گەلاندا بەدی بهێنرێت و لە بەردەوامی قسەکانیدا وتی: ئاکەپە-مەهەپە هەنگاوێکی ناوە، ئێمە وەک پارتێک دەڵێین گەلی کورد ئامادەیە بۆ دانوستان و ئاشتی. ئەگەر ئەوانەی لە فەلەستین خوشک و برا موسڵمانەکانمان بن، ئەی ئەوانەی لە ڕۆژئاوان چین؟ دەشڵێت "زۆر شت هەیە پێویستە بگوترێ، بەڵام دەمانەوێت ئیدی ئازارەکانی گەلی کورد بزانرێت".

'چارەسەر شەر نییە، ئیمڕاڵییە'

هەروەها پەرلەمانتاری دەم پارتی لە بەدلیس حوسێن ئۆلان ئاماژەی بەوەکرد کە کێشەی کورد بە شەڕ چارەسەر نابێت و گوتی: "ماوەی پێنج ڕۆژدا لیرە ڕەنجدەدرێت. وەک دەزانرێت کێشەی کورد ١٠٠ ساڵە بەردەوامە. دەوڵەت هەوڵی چارەسەرێکی ئاشتیانە و دیموکراتیک نادات، هەوڵدەدات بە شەڕ چارەسەری بکات. ئێمەش دەڵێین ئیدی بەسە خوێنڕشتن. کێشەی کورد بۆتە کێشەیەکی نێونەتەوەیی. مادام پێکەوە دەژین، پێویستە گەلی کوردیش مافی هەبێت و ناسنامەکەی بناسێنرێت. بانگەواز لە دەوڵەت دەکەین کێشەی کورد بە شەڕ چارەسەر نابێت. ڕێگاکە ڕوونە، ئیمرالییە. هەروەها بەڕێز ئۆجالان لە دوایین دیداردا ئاماژەی بەوەکرد کە دەکرێت ئەم شەڕە کۆتایی پێبێت. مادام هەنگاوێک نراوە، دەمانەوێت بزانین ئەم هەنگاوە بۆ چی نراوە".