چیدەم کلیچگون ئوچار: ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان بەرپرسیارێتی هەموومانە

هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە چیدەم کلیچگون ئوچار ڕایگەیاند هەمووان قەرزاری ڕۆژئاوان، گوتی: "ژنان خاوەنداری لە ڕۆژئاوا دەکەن. پێویستە بەڕێز ئۆجالان ئازاد ببێت، ئازادی ئەو بەرپرسیارێتی هەموومانە".

ڕێپێوانی ئازادی

ڕێپێوانی "چارەسەری دیموکراتیک و ئازادی" بە پێشەنگایەتی پلاتفۆرمی ڕێکخراوە دیموکراتیکەکان لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" لە ئامەدەوە بەرەو ئەنقەرە دەستی پێ کرد، لە ڕۆژی دووەمدا لە ڕحا بەردەوامە. بەشێک لە ڕێپێوانکەران لەنێویاندا هاوسەرۆکانی دەبەپە چیدەم کلیچگون ئوچار و کەسکین بایندەر، پاش ڕاگەیاندراو لە پارکی عەلی شەلی لە نووسینگەی یاسایی ڕحا، بەشێکیان بەشداری کۆبوونەوەی گەل لە ناوچەی خەلفەتی و پیرسوس بوون. ڕێکخراوە مەدەنییەکان و پارێزەران و گەل بەشداری کۆبوونەوەکە بوون.

"گۆشەگیری سەرچاوەی کێشەکانە، پێویستە دەستبەجێ هەڵبگیرێت"

هاوسەرۆکی فیدراسیۆنی کۆمەڵەی یاسایی و پشتیوانی لە بنەماڵەی زیندانیان و حکومدراوانی مەد (مەد تواد_فەد) کەرەم جان پۆڵاد گوتی: "لە تورکیا و کوردستان لە هەموو بوارێکدا بنبەست هەیە. هۆکاری هەموو قەیرانەکان، چارەسەرنەکردنی پرسی کوردە. بەڕێز ئۆجالان ٢٦ ساڵە لەژێر گۆشەگیریدایە. دەوڵەتی لە پرۆسەی چارەسەردا بەڕێز ئۆجالانی وەک موخاتەب قبووڵ کرد. ئەوکات کەس گیانی لەدەست نەدا. بەڵام پاش ئەوەی پرۆسەکە کۆتایی هات. بەڵام پاش کۆتایی هاتنی پرۆسەکە، دەوڵەت هەموو هێزی خۆی بۆ شەڕ خەرج کرد. هەرچەند پارەی زیاتری بۆ شەڕ خەرج کرد، قەیرانی ئابووری دەستی پێ کرد، ئێستە بۆ کۆتایی هاتنی ئەم قەیرانانە، پێویستە پرۆسەیەک دەست پێ بکات".

چالاکوانی تەژەئا چاگلار دەمیرەل ڕایگەیاند ئەم ڕێپێوانە بۆ ئازادی رێبەر ئاپۆیە، تیشکی خستەسەر ئەوەی ژنان و منداڵان قوربانی سەرەکی شەڕەکانن، ژنان ئامانجی سەرەکی جیهادیستەکانن، گوتی: "ڕۆژئاوا بۆ جیهان نموونەیە، پێویستە ئەم نموونە و ئیرادەیە بپارێزرێت".

هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە، چیدەم کلیچگون ئوچار تیشکی خستەسەر پشتیوانی دەسەڵات بۆ چەتە جیهادیستەکان دژی ڕۆژئاوا، گوتی: "هەمووان قەرزاری ڕۆژئاوان. بۆیە لە ئاستی جیهانیدا بانگەواز بۆ پاراستنی ڕۆژئاوا دەکەین".

"هەموومان بەرپرسیارین بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ"

ئوچار لە درێژەی قسەکانی گوتی: "پێویستە بەڕێز ئۆجالان ئازاد ببێت. ئەمە بەرپرسیارێتی هەموومانە. بانگەواز لە لایەنە کۆمەڵایەتییەکان و پەرلەمان دەکەین کە بەرپرسیارێتی لەئەستۆبگرن بۆ چارەسەرکردنی ئەم بەرپرسە".

کۆبوونەوەکە دوور لە چاوی میدیاکان بەردەوام بوو.