لە زیگن ئاسیا عەلی و ڕۆژگەر هێلین بەبیرهێنرانەوە
لە شاری زیگن لە ئەڵمانیا، ئاسیا عەلی و ڕۆژگەر هێلین کە لە توساشی ئەنقەرە چالاکی فیداییان ئەنجامدا، میدیا عەگید، ژیان جودی و ژیان هەردەم کە لە کاتی جیاوازدا شەهید بوون، بەبیرهێنرانەوە.
لە شاری زیگن لە ئەڵمانیا، ئاسیا عەلی و ڕۆژگەر هێلین کە لە توساشی ئەنقەرە چالاکی فیداییان ئەنجامدا، میدیا عەگید، ژیان جودی و ژیان هەردەم کە لە کاتی جیاوازدا شەهید بوون، بەبیرهێنرانەوە.
مەڕاسیمی یادکردنەوەکە لە ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتیک بەڕێوەچوو. بنەماڵەی ڕۆژگەر هێلین و بنەماڵەی شەهیدان و نوێنەرانی دامەزراوەی کوردی دیموکراتیک بەشداری مەڕاسیمەکە بوون. لە هۆڵەکەدا پانکارتی "شەڕڤانانی کوردستان شەرەفی گەلەکەمانن" و وێنەی شەهیدان هەڵواسرا. مەراسیمەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن و سروودی ئەی ڕەقیب دەستی پێکرد. بەناوی کۆماوەوە قسەکرا و ئاماژە بەوە کرا کە گەلی کورد ئەکتەرێکی گرنگە لە ڕۆژهەڵاتی ناوین و جیهاندا و بناغەی ئەمەش ڕەنجی شەهیدانە.
پاشان بنەماڵەی ڕۆژگەر هێلین قسەیان کرد و نامەی شەهید ڕۆژگەر خوێندرایەوە. ئەو پەیامەی کە لە لایەن بنەماڵەی ژیان جودی نێردرابوو خوێندرایەوە.
بە ناوی تەڤگەری ژنانی کورد سیاسەتمەدار پەرۆ دوندار قسەی کرد.
دوای قسەکان سینفزیۆنێک کە لەسەر شەهیدان ئامادەکرابوو، تەماشاکرا. مەڕاسیمی یادکردنەوەکە بە بەرزکردنەوەی دروشمی "شەهید نامرن" و "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا" بە کۆتا هات.