فەجەکە – کاوا: با دەیان هەزار کەس لە دوسێلدۆرف کۆبینەوە

فەجەکە – کاوا داوای کرد بەشداری ڕێپێوانەکەی دوسێلدۆرف بکەن بۆ ئەوەی بەرامبەر دڕندەیی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بوەستنەوە.

فیدراسیۆنی کۆمەڵگەی دیموکراتی کورد (فەجەکە – کاوا )کە لە ویلایەتی هێسێ و سارلاند لە ئەڵمانیا کاردەکات، سەبارەت بەو ڕێپێوانەی کە ڕۆژی شەممە ١٢ی ئەم مانگە لە شاری دوسێلدۆرفی ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە:

"بە توندی ئیدانەی هێرشەکانی دەوڵەتی فاشیستی تورک بە ئامانجی داگیرکردنی کوردستان دەکەین. ئەو هێرشانەی بە چەکی کیمیایی کە ڕۆژانە دەیان جار لە دژی گەریلاکانی ئازادی کوردستان ئەنجام دەدرێن، لە بنەڕەتدا دژی هەموو کوردە.

داوا لە هەموو مرۆڤایەتی دەکەین لە بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی فاشیستی تورکدا بوەستنەوە.

سەرۆکی OPCW ، هەموو دامودەزگا پەیوەندیدارەکان، پێویستە ئەرکی خۆیان جێبەجێ بکەن و بێدەنگ نەبن.

داوا لە هەموو کورد و دۆستەکانیان دەکەین کە بە توندی بەشداری ڕێپێوانی ناوەندی بکەن کە لە ١٥ی ئەم مانگە لە شاری دوسێلدۆرف بەڕێوە دەچێت."

ف.ق