فراكسیۆنی ئێزیدیان: ئێمە هەموومان رێككەوتنی بێ ئێزیدیەكان رەت دەكەینەوە
فراكسیۆنی ئێزیدیان لەپەرلەمانی عێراق راگەیاندوە، ئەوان هەموویان هەر رێككەوتنێك بەبێ بەشداری پێ كردنی ئێزیدیان رەت دەكەنەوە و دەبێت"هێزێكی هاوبەشی ئێزیدیان دابمەزرێت".
فراكسیۆنی ئێزیدیان لەپەرلەمانی عێراق راگەیاندوە، ئەوان هەموویان هەر رێككەوتنێك بەبێ بەشداری پێ كردنی ئێزیدیان رەت دەكەنەوە و دەبێت"هێزێكی هاوبەشی ئێزیدیان دابمەزرێت".
سەرۆك فراكسیۆنی ئێزیدیان لەپەرلەمانی عێراقدا"نایف خەلەف سەیدۆ" لەسەر رەوشی ئەمنی شەنگاڵ كۆبوونەوەیەكی راگەیاندنی پێكهێنا و وتی:"ئێزیدیان ئەو رەوشە تێدا دەژین وەكو قڕكردن دەبینن، بۆ لەئاسایی كردنەوەی هەموو ئەو ناكۆكیانەی لەئارادان و مسۆگەركردنی پاراستنی پێكهاتەی ئێزیدی گۆشار لە هێزە نێودەوڵەتیەكان دەكەن.
لەبەردەوامی ئاخاوتنەكانیدا نایف خەلەف سەیدۆ دەڵێت:"من ترسی ئەوەم هەیە كە لەنێوان هەموو لایەنەكاندا بۆ لەناوبردنی پێكهاتەی ئێزیدی رێككەوتنێك كرابێت. داواكارین ئەو دانۆستاندنەی لەنێوان حكومەتی ناوەندی و حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر چارەنووسی هەرێمی ئێزیدیەكان بەكۆتا بێت.
سەیدۆ راشیگەیاند؛ هەر رێككەوتنێك بەبێ بەشداریكردنی ئێزیدیان رەت دەكەینەوە و دەبێت هێزێكی هاوبەشی ئێزیدیەكان دابمەزرێت".
ف.ق