بە دیمەن

فێستیڤاڵی فیلمی دوسلدۆرف بە پانێڵی بارودۆخی ئێزدییەکان دەستی پێکرد

یەکەمین فێستیڤاڵی فیلمی دوسێلدۆرف بە پانێڵێک بە ناوی "دۆخی ئێزدییەکان" دەستی پێکرد. ئارەزو سۆرار سەرپەرشتی پانێڵەکەی کرد؛ ئایسەل ئاڤێستا، هایک گریفس ڤاڵد، سیڤان ئەکبولوت و عەلی ئاتالان تێدا وتاریان پێشکەش کرد.

فێستیڤاڵی فیلمی دوسلدۆرف

وتاری دەستپێکی پانێڵەکە لەلایەن ڕۆژنامەنووس ئایسەل ئاڤێستا پێشکەش کرا و دەستخۆشی لە ئامادەکاران کرد کە فێستیڤاڵەکەیان پێشکەشی کۆمەڵگای ئێزدی کردووە و جەژنی چوارشەممەی سەری مانگی نیسانی ڕابردووی پیرۆز کرد. ئاڤێستا لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "بەردەوام دەوترێت ئێزدییەکان ٧٤ فەرمانیان بەسەر هاتووە، لێکۆڵینەوەکانمان نیشانی دەدەن کە ژمارەی فەرمانەکان ١٠٠ فەرمانە(هێرشی کۆمەڵکوژی)، واتە سەد جار کۆمەڵگاکەمانیان کۆمەڵکوژ کردووە، سەدجار شوێنی ژیانیان تاڵان کراوە. ژیانیان سەد جار سەرەو ژێر کراوە و بە هەزاران کەس بەهۆی ئەم فەرمانانەوە لە ناچاریدا دەستبەرداری ئایینەکەیان بوون."

'کۆمەڵگاکەمان بە فەرمی دانی پێدا نانن'

ئایسەل ئاڤێستا ڕایگەیاند ئەمڕۆ پێکهاتەی ئێزدی له کوردستان، قەفقاز و ئەوروپا دەژین و وتی، وڵاتانی تورکیا، عێراق، ئێران و سوریا دان به مافه نەتەوەیی و ئایینی ئێزدیەکاندا نانێن. هەندێکیان پیتی X لەسەر ناسنامەکانیان دانا و وتی: "تەنانەت بەو هەموو فەرمان و دەربەدەر کردنانە، کۆمەڵگەی ئێزدی باوەڕی خۆی پاراستووە، لەناو ئێمەدا وتەیەک هەیە 'سەرمان دا، بەڵام نهێنی خۆمان نەدا'.

هەروەها ئایسەل ئاڤێستا بەبیری هێنایەوە کە باوەڕی ئێزدی ئاینێکی دێرینی گەلی کوردە و دواجاریش لە ٣ی ئابی ٢٠١٤ ڕووبەڕووی کۆمەڵکوژیی بووەو وتی: " ڕاستە داعش کۆمەڵکوژییەکی ئەنجامدا. بەڵام ئێمە دەزانین سەرکردەی داعش ئەردۆغان و دەوڵەتی تورکە."

سوپاس بۆ خوێندەوارانی ڕێبازی عبداللە ئۆجالان

ئایسەل ئاڤێستا وتی: "ئەگەر ئەمڕۆ فێستیڤاڵی لەم شێوە بەڕێوەدەچێت و بۆ پێکهاتەی ئێزدی بەڕێوە دەچێت، هەموو لە سایەی شەڕڤانانی هەپەگە، یەژاستار، یەپەگە و یەپەژەیە. ئەوان ڕێگرییان لە کۆمەڵکوژییەکی گەورە کرد. ئەگەر ئەمڕۆ کۆمەڵگەی ئێزدی باسی خۆی و مێژووی خۆی دەکات، هەموو بە سایەی ئەم خەباتکار و خوێندەوارانەی ڕێبازی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوەیە ئێمە قەرزداری ئەوانین."

ئایسەل ئاڤێستا بەسەرهاتی خۆی بۆ ئامادەبووان باسکرد و وتی: "لەکاتی کۆمەڵکوژییەکەدا، بێدەسەڵاتی و گریانی ژنە ئێزدییەکانمان بینی. من چوومە شەنگاڵ و ئەمەم بە چاوی خۆم بینی، کۆمەڵگەی ئێزدی لە سایەی قوتابییەکانی ئۆجالانەوە گەلی ئێزدی و دواتر خاکەکەیان ڕزگارکرد. لە دواییدا سوپای خۆی بنیات نا و خۆی لە لایەن سیاسی و سەربازیدا خۆی ڕێکخستن کرد، ئێستا چیتر بێ هیوا نییە و فرمێسک نارێژێت بەرگری لە خۆی و خاکەکەی دەکات.

بۆ ئەوەی دان بە ئیدارەی خۆسەریدا بنرێت داوای خاوەنداری لە ١٣ وڵات کرد

ئایسەل ئاڤێستا بە بیری هێنایەوە کە ١٣ وڵاتی ئەوروپا کۆمەڵکوژیی ٢٠١٤ی شەنگالیان بە کۆمەڵکوژی ناساند و وتی: "یەکێک لەو وڵاتانەی کە ٣ی ئابیان وەک کۆمەڵکوژی ناساند، ئەڵمانیایە، ئێمە سوپاسی ئەم ١٣ وڵاتە دەکەین بۆ خاوەنداریەتیان، بە بیرتان دێنمەوە: شەنگاڵ دەیەوێت خۆسەری خۆی بێت، هێشتا پێگەی شەنگاڵ کە بۆ پاراستن و دواڕۆژی ئێزدییەکان گرنگە لەلایەن حکومەتی عێراق و فیدراسیۆنی کوردستانەوە قبوڵ نەکراوە."