فیستیڤاڵی فیلمی کوردی بەرلین دەستیپێکرد
١٢مین فیستیڤاڵی فیلمی کوردی بەرلین بە پیشاندانی فیلمی ناچبارن لەبارەی رۆژئاوا دەستیپێکرد. مانۆ خەلیل دەرهێنەری فیلمەکە بەهۆی ئەوەی پێشوازیەکی گەرمی لێکرا سوپاسی بینەرانی کرد.
١٢مین فیستیڤاڵی فیلمی کوردی بەرلین بە پیشاندانی فیلمی ناچبارن لەبارەی رۆژئاوا دەستیپێکرد. مانۆ خەلیل دەرهێنەری فیلمەکە بەهۆی ئەوەی پێشوازیەکی گەرمی لێکرا سوپاسی بینەرانی کرد.
١٢مین فیستیڤالی فیلمی کوردی بەرلین کە سینەماکارانی کورد لە هەموو شوێنێکی جیهان بەشداریان تێدا کرد، دوێنێ دەستی پێکرد.
فیستیڤاڵەکە ئەم ساڵ گرنگی بە رۆژئاوا دەدات.
لە چوارچێوەی فیستیڤاڵەکەدا فیلم 'ناچبارن' لە سینەمای بابلیۆن پیشاندرا و لەگەڵ کوردستانیان زۆر هاوڵاتی ئەڵمانیش سەیری فیلمەکەیان کرد. مانۆ خەلیل دەرهێنەری فیلمەکە دوای پیشاندانی فیلمەکە بۆ رۆژنامەنووسان قسەی کرد و سوپاسی بینەرانی کرد کە پێشوازیەکی گەرمیان پیشانداوە.
فیلمەکە کە باسی خاکی کوردستان دەکات کە لەلایەن چوار دەوڵەتەوە داگیرکراوە، گرنگی زۆر دەداتە سەر رۆژئاوا. باسی دۆخی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا دەکات کە لەلایەک لەلایەن حکومەتی دیمەشقەوە گەمارۆی لەسەرە و لەلایەکی دیکەوە دەوڵەتی تورک داگیری کردووە.
لە فیستیڤاڵەکەدا بۆ شەرمەزارکردنی کوشتنی ژینا ئەمینی، وێنەیەکی گەورەی ژینا ئەمینی هەڵواسرابوو.
فیستیڤاڵی فیلمی کوردی بەرلین تاوەکو ١٩ی تشرینی یەکەم بەردەوام دەبێت.
ف.ق