گەنجان لە ستراسبۆرگ لەدژی گۆشەگیری چالاکیان ئەنجامدا

لەسەر بانگەوازی بزوتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێر و ژنانی گەنجی تێکۆشەر بە بەشادری سەدان گەنجی ئەڵمانی، فەڕەنسی و سویسری لە ستراسبۆرگ لەدژی گۆشەگیری رێپێوانێک ئەنجامدرا.

بە دروشمی 'لەدژی داگیرکەری دەوڵەتی تورک پێکەوە سەرهەڵدان' لە شاری ستراسبۆرگی فەڕەنسا هێرشی داگیرکەری تورک و گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد شەرمەزارکرا.

کاتژمێر لە ١٢:٠٠ی نیوەڕۆ، لەبەردەم گەراجی شەمەندەفەریی گشتی نێوان، فەڕەنسا، ئەڵمانیا و سویسرا، گەنجان کۆبونەوە. لە رێپێوانەکەدا پۆستەری ئۆجالان و پەکەکە بەرزکرانەوە.

لە چالاکیەکەدا گەنجان لەدژی هێرشی سەر باڵەخانەی هەدەپەی ئیزمیر، گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد تۆڕەیی خۆیان دەربڕی و دروشمی 'بژی سەرۆک ئاپۆ' ، 'بژی بەرخۆدانی گەریلا' و 'پەکەکە گەلە و گەل لێرە' وترانەوە.

رێپێوانەکە بە درۆشم بەردەوام بوو و کاتژمێر لە ١٥:٠٠دا لە پارکی ئەتۆی ستراسبۆرگ رێپێوانێک ئەنجامدرا. گەنجان لە رێپێوانەکەدا هەڵپەڕکێیان گێرا و درۆشمیان بەرزکردەوە.

لە چالاکیەکەدا راگەیەنراوێک خوێندرایەوە و باسی ئەوەکرا کە پێویستە گەنجان لە ئەوروپا لەدژی هێرشی قڕکردن دەوڵەتی تورک هەموو کاتێک لە گۆڕەپانەکان بن.

ف.ق