گرێتا تونبێرگ: دەبێت ڕێز لە مافی ئازادی کوردان بگیرێت

ژنە چالاکوانی بواری ژینگەی سویدی گرێتا تونبێرگ لە باکووری کوردستانە باسی لەوەکرد بۆ ئاشتییەکی هەمیشەیی و پاشەڕۆژێکی دادپەروەرانە دەبێت ڕێز لە مافی ئازادی و سەربەخۆیی کوردان بگیرێت.

ژنە چالاکوانی بواری ژینگەی سویدی گرێتا تونبێرگ کە ماوەی هەفتەیەکە لە باکووری کوردستانە، لە گەشتەکەیدا ئەو وێنانەی لە شاری وان گرتوونی لەسەر هەژماری دیجیتاڵی خۆی بڵاویکردووەتەوە و لەگەڵییدا یاداشتێکی نوسیوە.

لە بەشێکی یاداشتەکەیدا چالاکوان تونبێرگ باسی ئەوە دەکات لە گەشتەکەیدا لەگەڵ چەندین کەسدا قسەیکردووە و باسییان لە فشار و ستەمی سیستەماتیک کردووە لە سەریان، کە بەتایبەت لە لایەن دەوڵەتی تورکی فاشیستەوە دەگیرێتەبەر.

ئاماژەشی بەوەکردووە هەموو هێرشێکی ژینگەیی لەسەر سروشتی باکووری کوردستان بەڕێوەدبرێت و ئەمەی نوسیوە: "ئەم هێرشە وێرانکارییەی سەر سروشت ڕێگەی لەبەردەم کۆچکردنی کۆمەڵگە خۆجییەکان و تێکدانی دەوڵەمەندی سروشت دەکاتەوە."

'ئیداری خۆبەڕێوەبەری پێویستییە'

هەر لە یاداشتەکەیدا تونبێرگ ئاماژەی بە پێویستی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری بۆ هەرێمە کوردییەکان کردووەوە و نوسیویەتی: "دەبێت تورکیا مافی پێکهاتەکان بە دەستوری هەمیشەیی بچەسپێنێت. حکومەت بۆ بێدەنگکردنی ئۆپۆزسیۆنی سیاسی 'تیرۆ' وەک پاساوێک بەکاردەهێنێت. بە هەزاران سیاسەتمەداری بە بێ ئەنجامدانی دادگایکردنێکی دادپەروەرانە خستووەتە زیندانەوە. ڕێکخراو و دامەزراوەکانی مافی مرۆڤ ئەم ڕێکارانەی تورکیایایان شەرمەزار کردووە و دوای ئازاد کردنی ئەو کەسانەیان کردووە".

'دەبێت هێرشەکانی سەر کوردستان بوەستێندرێت'

بۆ ئاشتییەکی هەمیشەی و پاشەڕۆژێکی دادپەروەرانە، دەبێت ڕێز لە مافی ئازادی و سەربەخۆیی کوردان بگیرێت و کۆتایی بە هێرشە سەختەکانی سەر کوردستان بهێندرێت. تا هەمووان ئازاد نەبن، هیچ کەسێک ئازاد نیە.

بژیی کوردستان."