گرووپی فۆرتسهایم ئێشکگریی ئازادییان گرتەئەستۆ
لە ساڵی ٢٠١٢ ـەوە لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا لەبەردەم کۆنسەی ئەوروپا چالاکی ئێشكگریی ئازادی ئەنجام دەدرێت. لە هەفتەی ٦٣٧ دا، گرووپی فۆرتسهایم ئێشکگرییەکەیان گرتەئەستۆ.
لە ساڵی ٢٠١٢ ـەوە لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا لەبەردەم کۆنسەی ئەوروپا چالاکی ئێشكگریی ئازادی ئەنجام دەدرێت. لە هەفتەی ٦٣٧ دا، گرووپی فۆرتسهایم ئێشکگرییەکەیان گرتەئەستۆ.
چالاکی ئێشکگریی ئازادی درێژخایەنترین چالاکیی کوردانە لە ئەوروپا، لە ساڵی ٢٠١٢ ـەوە لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا لە گۆڕەپانێک نزیک لە یەکێتی ئەوروپا بەردەوامە. چالاکییەکە لە هەفتەی ٦٣٧ هەمیندا، بە سەرپەرشتی گرووپێک لە شاری فۆرتسهایمی ئەڵمانیەوە بەردەوامە. هەریەک لە نەوزاد یەڵماز و جەعفەر سەلجوق و عەبدوڵا شەرناخی لە گرووپە نوێیەکەدان.
وتەبێژی گرووپەکە نەوزاد یەڵماز ڕایگەیاند بۆ ماوەی هەفتەیەک لەپێناو ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە چالاکیدا دەبن، گوتی: "ئامانجی سەرەکی چالاکییەکە، ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆیە کە بە شێوەیەکی نایاسایی و ناهەق لە زیندانە. لە کەسێتی ڕێبەر ئاپۆدا ویستیان ئیرادەی گەلێک ملکەچ بکەن. تا ئازادی ڕێبەر ئاپۆ و ئازادی گەلی کورد، خەبات و چالاکیمان بەردەوام دەبێت".