گورگین ئۆکتار پاش ٣٠ ساڵ لە زیندان ئازادکرا

گورگین ئۆکتار کە لە زیندانی جۆری S ی دۆشمەلەتی ئەنتاڵیا ڕاگیرابوو، پاش ٣٠ ساڵ ئازادکرا.

گورگین ئۆکتار کە لە زیندانی جۆری S ی دۆشمەلەتی ئەنتاڵیا ڕاگیرابوو، پاش ٣٠ ساڵ ئازادکرا. ئۆکتار لە ساڵی ١٩٩٤ گیرا و بە تۆمەتی "تێکدانی یەکێتی و یەکپارچەیی دەوڵەت" سزای هەهەتایی بەسەردا سەپێنرا. ئۆکتار لەبەردەم زیندان لەلایەن بنەماڵەکەی و بەڕێوەبەرانی کۆمەڵەی پشتیوانی لە بنەماڵەی زیندانیان و حکومدراوان (توای دەر) پێشوازی لێ کرا.

گورگین ئۆکتار و بنەماڵەکەی پاشان بەڕێ کەوتن بەرەو زێدی خۆیان لە موش.