قەسەدە: سەرکەوتنی ئەمڕۆمان دەکەینە دیاری بۆ گەلەکەمان

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی قەسەدە ڕایگەیاند لە گوندەکانی باکووری بەنداوی تشرین دەیان چەتە کوژراون، دەیان زرێپۆش تێک شکێندراون، گوتی: " سەرکەوتنی ئەمڕۆمان دەکەینە دیاری بۆ گەلەکەمان".

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) ڕایگەیاند هێزەکانیان تەواوی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانیان بە پشتیوانی فڕۆکە و تۆپهاوێژەکانیان بۆ سەر گوندەکانی باشووری ڕۆژهەڵاتی مەنبەج و دەوروبەری بەنداوی تشرین تێک شکاندووە.

قەسەدە ڕایگەیاند لە ئەنجامی تێک شکاندنی هێرشەکاندا، دەیان چەتە کوژراون و دەیان زرێپۆش و پانزەر تێک شکێندراون.

قەسەدە جەختی کردەوە، دواتر زانیاری بەرفراوان و دیمەنی چالاکییەکان بۆ ڕای گشتی بڵاودەکەنەوە، گوتی: "هێزەکانمان گورزی بەهێز لە دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانیان داوە. ئەم سەرکەوتنە دەکەینە دیاری گەلەکەمان و بەڵێنی سەرکەوتنی مەزنتر دەدەین".