گوڵستان کلیچ کوچیگیت: تورکیا بە کوشتنی ڕۆژنامەنووسان تاوانی شەڕی ئەنجامداوە
گوڵستان کلیچ کۆچیگیت، جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی دەم پارتی رایگەیاند: "تورکیا بە کوشتنی خەباتکارانی ڕۆژنامەنووسی ئازاد تاوانی شەڕی ئەنجامداوە."
گوڵستان کلیچ کۆچیگیت، جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی دەم پارتی رایگەیاند: "تورکیا بە کوشتنی خەباتکارانی ڕۆژنامەنووسی ئازاد تاوانی شەڕی ئەنجامداوە."
گوڵستان کلیچ، جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی دەم پارتی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە لە پەرلەمان بەڕێوەچوو، لە ڕۆژەڤی بەرنامەکاندا وتی: "تورکیا بە کوشتنی کارمەندانی ڕۆژنامەنووسی ئازاد تاوانی شەڕی ئەنجامداوە."
هەروەها سەبارەت بە کوژرانی کارمەندانی ڕۆژنامەنووسی ئازاد، گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین کە بە هۆی هێرشەکەی حکومەتی تورکیاوە ژیانیان لەدەستدا وتی: "لە کەسایەتی ئەواندا کارمەندانی ڕۆژنامەنووسی ئازاد کە لە پێناو مافی گەل بۆ وەرگرتنی زانیاری سەرەڕای شەڕ و بارودۆخی سەختی جیهان لە گۆڕەپان و مەیدانەکانی شەڕدا تێکۆشان دەکەن و لە هیچ حاڵەتێکدا پاشگەز نابنەوە، سڵاو و ڕێز دەنێرم.
ئاماژەی بەوەشکرد ئەمە تاوانێکی نایاساییە. بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان ئۆتۆمبێلی مەدەنی و ناوچەی مەدەنینشین مەدەنی لە وڵاتێکی تردا بکەیتە ئامانج و شەهیدیان بکەیت، ئەوانە کارمەندانی ڕۆژنامەنووسی ئازاد بوون، ئەمە بە تاوان ناودەبرێت، تورکیا ئەمە چەندین جارە تاوانی شەڕ ئەنجام دەدات و هاووڵاتیانی مەدەنی و ئۆتۆمبێلی مەدەنی دەکاتە ئامانج.
حکومەتی ئاکەپە- مەهەپە، بەرپرسیاری ئەم کۆمەڵکوژییەیە. حکومەتێک کە کێشەی کورد بە شێوازی دیموکراتیک چارەسەر نەکات و هەموو شوێنەکان بکاتە مەیدانی شەڕ و بنکەی سەربازی لە هەموو چوارگۆشەی باشووری کوردستان دابمەزرێنێت و هەوڵ بدات شەڕێکی نوێ بەرفراوان بکاتەوە، بەرپرسیارە لەو کۆمەڵکوژییانەی ڕوو دەدن."
گوڵستان کلیچ، لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: "بەهۆی سیاسەتەکانی حکومەتی ئاکەپە- مەهەپەوە ڕووداوەکانی توندوتیژی زیادیکردووە، ئاکەپە کولتووری توندوتیژی و کوشتنی پەرە پێداوە. ئەم ڕژێمە هەموو ڕۆژێک ژیانی ژنان دەکاتە ئامانج و کۆمەڵکوژی ئەنجام دەدات. ئەگەر ئەم تاوانبارانە بیانزانیایە کە تاوانەکانیان بەبێ سزا نامێنێتەوە بێگومان تاوانیان ئەنجام نەدەدا، بەڵام لەم وڵاتە یاسا پێشێل دەکرێت."