گوڵستان کیلیچ کۆچیگیت: ملیۆنان کەس داوای ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان دەکەن
سەرۆکی فراکسیۆنی دەم پارتی گوڵستان کیلیچ کۆچیگیت دەستنیشانی کرد ملیۆنان کەس لە گۆڕەپانەکان داوای ئازادی ڕێبەر ئاپۆیان کرد و گوتی: "هەوڵدەدرێت دانانی قەیوم بکرێت بە یاسا".
سەرۆکی فراکسیۆنی دەم پارتی گوڵستان کیلیچ کۆچیگیت دەستنیشانی کرد ملیۆنان کەس لە گۆڕەپانەکان داوای ئازادی ڕێبەر ئاپۆیان کرد و گوتی: "هەوڵدەدرێت دانانی قەیوم بکرێت بە یاسا".
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) گوڵستان کیلیچ کۆچیگیت لە پەرلەمان دوایین پێشهاتەکانی هەڵسەنگاند، گوڵستان ناڕەزایەتی دەربڕی بەرامبەر هەڵکوتانەسەر بینای پارتەکەیان لە ئەسەنیورت و گوتی ئەوانە پێویستە عەقڵیان بێتەوە سەری خۆیان و بەگوێرەی یاسا مامەڵە بکەن.
گوڵستان دەربارەی گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ گوتی: "ملیۆنان کەس دژی گۆشەگیری و نایاسایبوونی قەیوم و بۆ چارەسەری دیموکراتیکی پرسی کورد لە گۆڕەپانەکان هاوار دەکەن. ملیۆنان کەس بۆ ماف و یاسا و دیموکراسی و دادپەروەری و ئاشتی دەڵێن، با گۆشەگیری هەڵبگیرێت و هەلومەرجی تەندرووستی و سەلامەتی و ئازادیی بەڕێز ئۆجالان فەراهەم بکرێت".
هەروەها ئاماژەی کرد بە ساڵیادی کۆمەڵکوژی دێرسیم و گوتی ڕێگە نادەن ڕاستی دێرسیم ڕەش بکرێت و بێڕێزی بەرامبەر سەید ڕەزا و گەلی دێرسیم بکرێت.
جەختی کردەوە پرۆژەیاسایەکی ٤٨ خاڵی پێشکەشی پەرلەمان دەکرێت و دەیانەوێت ١٧ یاسا هەموار بکرێتەوە، ١٣ یاسایان لەلایەن دادگای دەستوورییەوە هەڵوەشاوەتەوە، گرنگترینیان خاڵی ٣ هەمینە و پەیوەستە بە پشکنینی موڵکایەتی، ئەمە بە تەواوی یاسای قەیومە، دەیانەوێت هەموارکردنەوەی قەیوم بەگوێرەی یاسا ئامادە بکەن. تاوەکو دانانی قەیوم ئاسانتر دەکەن.
گوڵستان تیشکی خستەسەر ٢٥ ی تشرینی دووەم ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ژنان ڕایگەیاند لە تورکیا ڕۆژانە ٣ ژن دەکوژرێن، جەختی کردەوە تێکۆشانیان دژی توندوتیژی سەر ژنان بەردەوام دەبێت.
هەروەها گوتی: "هەفتەیەک پێش ئێستە لە سەلجوک ٥ مناڵ بە ئاگر سووتان و گیانیان لەدەستدا. بەداخەوە وتەبێژانی دەسەڵات دایکی مناڵەکانی تاوانبار کرد. ئەمە قبووڵ ناکەین. دەبوو بپرسن "بۆچی ئەو مناڵانە بە تەنها لە ماڵەوە مانەوە". بەڵام لەم وڵاتە ژن و مناڵ بێ پاراستن ماونەتەوە. ئاکەپە هێرش دەکاتە سەر کۆمەڵگە و مناڵان و ژنان و کرێکاران. پێویستە تا کۆتایی دژی ئەوان تێبکۆشین".