لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا چالاکییەکانی ٢٥ی تشرینی دووەم بەردەوامە
بەبۆنەی ٢٥ ی تشرینی دووەم ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، لە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا چالاکی ئەنجامدرا.
بەبۆنەی ٢٥ ی تشرینی دووەم ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، لە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا چالاکی ئەنجامدرا.
لە هەرێمەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا چالاکییەکانی ٢٥ی تشرینی دووەم ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوی توندوتیژی دژ بە ژنان بە درووشمی "بە فەلسەفەی ژن، ژیان، ئازادی، خۆت بپارێزە" بەردەوامە.
حەسەکە
کۆنگرەی ستار بە بەشداری دەیان لە ئەندامان و نوێنەرانی ڕێکخراوە مەدەنییەکان، پارتە سیاسییەکان و شەڕڤانانی یەپەژە کۆبوونەوەیەکی لە نوسینگەی پەیەدە لە شاری حەسەکە ڕێکخست.
لە کۆبوونەوەکەدا ئەمینە عومەر ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا قسەی کرد و سەرنجی خستەر زیهنیەتی پیاوسالاری و وتی: "ئەو زهنییەتە بنەمای بڵاوبوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان و بنەماڵەیە. بە تێپەڕاندی ئەم زهنییەتە کۆمەڵگەیەکی ئازاد و دیموکراتیک دەێتەئاراوە."
لە بەردەوامیدا ئەمینە باسی لە فەلسەفەی 'ژن، ژیان، ئازادی' کرد و وەک قۆناغێکی مێژووی پێشخستنی تێکۆشان لە دژی توندوتیژی دژ بە ژنان هەڵسەنگاند.
شەدادی
لە شاری شەدادی کانتۆنی جزیرە لە چوارچێوەی چالاکییەکانی ٢٥ی تشرینی دووەمدا خولی پەروەردەی بۆ پیاوان لە لایەن کۆنگرە ستارەوە کراوەتەوە بە بەشداری ١٥٠ پیاو لە ڕۆژی سێهەمدا بەردەوامە. لە خولەکەدا وانە لەسەر یاساکانی بنەماڵە، ڕەگەز پەرستی و هاوژیانی ئازاد دەگوترێتەوە.
ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کۆنگرەی ستار مەلەک محەمەد ئەمڕۆ لەسەر ڕەگەزپەرستی وانەکانی وتەوە و ئاماژەی بەوەدا ڕەگەزپەرستی بەرهەمی کلتووری نەریپارێزی پیاوسالارییە و ڕۆڵ و توانای ژنان سەرکوت دەکات.
مەلەک دەستنیشانی کرد ژنان بە فکر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ لە کۆت و بەندەکان ڕزگار بوون و لە گۆڕەپانە ژیانییەکاندا ئەرکی خۆیان دەگێڕن.
مەلەک ئاماژەی بەوەشدا زیادبوونی بەشداربووان نیشانەی ئەوەیە هۆشیارییەکی کۆمەڵایەتی لە دژی ڕەگەزپەرستی دروستبووە.
حەلەب
لە حەلەب ڕێپێوانێک ئەنجامدرا و سەدان پیاو و نوێنەری بزووتنەوەکانی ژنان بەشداربوون، ڕێپێوانەکە لە گۆڕەپانی ٨ ی ئادار لە گەڕەکی شێخ مەقسوود دەستی پێ کرد و ڕێپێوانکەران بە کۆڵانەکانی گەڕەکەکەدا گەڕان.
لە گۆڕەپانی شەهیدان ڕێپێوانەکە گۆڕا بۆ گردبوونەوە، ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستاری حەلەب فەهیمە حەمۆ ڕایگەیاند تێکۆشانی خوشکانی میرابال ئەمڕۆ بە پێشەنگایەتی شەهیدانی کوردستان بەردەوامە.
فەهیمە هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکی بۆ سەر هەرێمەکە و فشارەکانی دەوڵەتی ئێرانی لەسەر ژنان شەرمەزار کرد.
هاوسەرۆکی مەڵبەندی ڕۆشبیری حەلەب، ئەحمەد بیرهات ڕایگەیاند پەیامێکی ڕێپێوانەکە ئەوەیە، پرۆژەی نەتەوەی دیموکراتیک پارێزەری ئازادیی ڕاستەقینەی ژنانە و دەوڵەت_نەتەوە و سەرمایەداری لە سیاسەتەکانیان سەرناکەون.