هاوسەرۆکانی گشتی دەم پارتی: لە دژی کودەتا بەرخۆدان دەکەین
هاوسەرۆکانی گشتیی دەم پارتی ڕاگەیاند شارەوانی وان دەستی بەسەرداگیراوە و ئاماژەیان بەوەدا لەگەڵ گەل بەرخۆدان دەکەن.
هاوسەرۆکانی گشتیی دەم پارتی ڕاگەیاند شارەوانی وان دەستی بەسەرداگیراوە و ئاماژەیان بەوەدا لەگەڵ گەل بەرخۆدان دەکەن.
هاوسەرۆکانی گشتیی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) تولای حاتەم ئۆغوللاری و تونجەر باقر خان لە ناوەندی گشتیی پارتەکە سەبارەت بە پرۆسەی چارەسەری پرسی کورد و سەپاندنی قەیوم ڕاگەیاندراوێکیان بڵاو کردوەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا سەرەتا تولای حاتەم ئۆغوللاری قسەی کرد و ناڕەزایەتی لە بەرانبەر سەپاندنی قەیوم لەسەر شارەوانی وان نیشاندا. تولای حاتەم ئۆغوللاری سەپاندنی قەیومی وەک "کودەتا" پێناسە کرد.
تولای حاتەم ئۆغوللاری گوتی: "بەرەبەیانی ئەمڕۆ قەیوم لەسەر شارەوانی وان سەپێنرا. ئەمڕۆش ١٥ی شوباتە ئەو ڕۆژەیە کە بە پیلانگێڕییەکی نێونەتەوەیی بەڕێز ئۆجالان هێنرایە تورکیا.
وتیشی: "دەزانین کە تا ئێستا ئاکەپە و کۆشک چۆن کار دەکەن. زۆر باش دەزانین کە ئەوانیش گرنگی بە ڕۆژێکی وەها سیمبولیک دەدەن. لێرەدا لە ڕێگەی ئێوەوە ڕاستەوخۆ لە کۆشک و ئەردۆغان دەپرسین؛ ئەمڕۆ بە سەپاندنی قەیوم لەسەر شارەوانی وان دەتانەوێت چی بکەن؟ ئایا دەتانەوێت بە سەپاندنی قەیوم ڕێگری پڕۆسەی دیالۆگ بکەن؟".
باقر خان لە قسەکانییدا گوتی: "بە فەرمانی وەزیری ناوخۆ قەیوم لەسەر ئیرادەی گەل سەپێنرا. بێدەنگی و قبوڵکردنی ئەمە لە نەریتماندا نییە. نەریتمان نەریتی تێکۆشانە لە دژی سەپاندنی دەستبەسەرداگرتن و دیموکراتیک.
تاوانێک هەرگیز دروست نەبووە، لەگەڵ ئەوەشدا لەلایەن دادگاکانەوە وەک تاوان نیشانی دەدەن و سزا دەدەن. بە شێوەی چەتانە نیوە شەوێک بە بۆمبی گازی، لـلەی پلاستیک دەستیان بەسەر شارەوانی واندا گرت. ڕۆژنامەنووسان و گەل کە خاوەندارێتی لە ئیرادەی خۆیان دەکەن دەستبەسەر دەکات لە پشتەوە کەلەپچەیان دەکات.
لە بەیانییەوە تا شەو دەڵێن "ها تیرۆر ها تیرۆر". بە ئامادەبوونی ئێوە بانگەوازی لە گەلانی تورکیا دکەەم؛ جەختکردنەوەی گەل لەسەر ئیرادەی خۆیان، کە لە ڕێگەی سندوقی دەنگدانەوە دەربڕدراون، چۆن دەبێتە تیرۆر؟ ڕەجەب تەیب ئەردۆگان لەسەردانە ٣ ڕۆژییەکەیدا لە دەرەوەی وڵات باسی چارەسەری دیموکراسی دەکرد. لەو کاتەی گەیشتر تورکیا قەیوم سەپێنرا.
ئامانجتان چیە؟ کاتێک باسی پرسی کورد دەکەن چی تێدەگەن، دەتانەوێت چی بکەن؟ بە ڕاستی لەگەڵ چارەسەرین، دەتانەوێت ئەم گفتوگۆیانەی هەیە بچێتە قۆناغی چارەسەرییەوە یان هەوڵدەدەن ئەمانە بکەن بە پاساو و دەستبەسەر ئیرادەی گەلدا بگرن؟ هەندێک ڕوون بن، مەردانە وەڵام بدەنەوە. جارێیک دیکە بە مەردانە دەڵێن کە لەگەڵ چارەسەری، ئاشتیی، دیموکراسی و دانوستانین.
ئەم دەستبەسەرداگرتنە و کودەتا سیاسیە قبوڵ ناکەین تاوەکو دەسەڵات دەس لەم زیهنیەتی دەستبەسەرگرتنەدا نەهێنێت بە ئیرادەوە تێدەکۆشین"