لە مەخموور ڕێپێوانی شەرمەزارکردنی پیلانگێڕی ئەنجامدرا
دانیشتوانی کامپی پەنابەرانی مەخموور بە ڕێپێوانێکی جەماوەری پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ١٥ی شوباتی دژ بە ڕێبەر ئاپۆییان شەرمەزار کرد.
دانیشتوانی کامپی پەنابەرانی مەخموور بە ڕێپێوانێکی جەماوەری پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ١٥ی شوباتی دژ بە ڕێبەر ئاپۆییان شەرمەزار کرد.
دانیشتوانی کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی (مەخموور) بە ڕێپێوانێکی جەماوەری پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ١٥ی شوباتی سەر ڕێبەر ئاپۆییان شەرمەزار کرد.
لە ڕێپێوانەکەدا پانکارت بە نووسینی "پیلانگێڕی تێکدەشکێت، ئازادی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر دەبێت" و ئاڵای بە وێنەی ڕێبەر ئاپۆ و درووشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "کەس ناتوانێت ڕۆژمان تاریک بکات" بەرزکرانەوە.
ڕێپێوانکاران بە گەشتییان بە پێش باڵەخانەی نەتەوە یەکگرتووەکان گۆڕدرا بۆ گردبوونەوە و لەوێ لە لایەن هاوسەرۆکی ئەنجومەنی گەلی مەخموور فلیز بوداکەوە ڕاگەیاندراوێک خوێندرایەوە.
فلیز سەرەتای قسەکانی بە شەرمەزاکردنی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی دەستپێکرد و لە بەردەوامییدا هەموو شەهیدانی ڕێگەی ڕزگاری کوردستانی یاد کردەوە و وتی: "ڕێبەرمان دەڵێت 'بە گەنجی دەستمان پێکرد و بە گەنجیش سەردەکەوین' سڵاو لە ڕێبەرمان دەکەین."
لە دوای قسەکان ڕێپێوانکاران بە بەرزکردنەوەی درووشمی "کەس ناتوانێت ڕۆژمان تاریک بکات"، "بێ سەرۆک ژیان نابێ" و "ژن ژیان ئازادی" کۆتایی هات.