هەدەپە: لە رەنجدەرانی دەستێنن و بۆ شەڕ بەکاری دەهێنن

کۆمسیۆنی ئابۆری هەدەپە باسی لە زیادکردنی باج لە ساڵی نوێدا کرد و رایگەیاند، بودجەی تورکیا بۆ شەڕ و کۆشک بەکاردەهێنرێت.

گارۆ پایلان یاریدەدەری هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە بۆ کاروباری ئابۆری لەبارەی زیادکردنی باجی سەر ئاو، کارەبا و گازی سروشتی و خواردەمەنیەکان، لە باڵەخانەی هەدەپەی ئەستەنبوڵ کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنووسی ئەنجامدا.

پایلان لە کۆنفڕانسی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند،

کارەبا لە ١ی کانونی دووەمی ٢٠٢١ەوە لەسەدا٦، گازی سروشتنی لەسەدا یەک، پردەکانی ئەستەنبوڵ لەسەدا ٢٧، ئۆتۆبوسەکانی نێوان ئەستەنبوڵ و ئیزمیر لەسەدا ٢٦ زیادی کردوە. کرێی جادە سەرەکیەکانی نێوان شارەکانیش لە ٢٩٢ لیرەوە بۆ ٣٦٧ زیادیکردووە.

بە زیادکردنی باجەکان، گەل ناتوانێت لەسەر پرد و جادەکان بپەڕێتەوە. کۆمپانیاکانی نزیک لە دەسەڵات ئەو کارە دەکەن. هەروەها خەرجیەکانی مۆڵەتی شۆفێری و خانوبەرە و کاتب عەدل و تاپۆ لەسەدا ٩.١١ زیادی کردووە.

هەروەها هەڵاوسان لەسەدا ١٤ زیادی کردوە و وەرن پێکەوە لە کۆڵانەکان لەگەل بپرسین. لە پارەوە سەدا سەد باجەکان زۆر بووە. دەیانەوێت بەم شێوەیە موچەیەکی کەمیش بە کارمەندان بدەن. لێرەدا روتکردنەوەیەکی گەورە هەیە."

پایلان باسی ئەو ٧٥ ملیۆن لیرەیەی کە لە یانسیبەوە بەجێماوە کرد و وتی، "دیارە کە ئەو ٧٥ ملیۆنە بۆ کاناڵ ئەستەنبوڵ بەکاردەهێنن. ئێمە وەک هەدەپە پشتگیریلە کەمپەینی سەر سوشیاڵ میدیا دەکەین و دەمانەوێت ئەو پارەیە بۆ چارەسەری نەخۆشیەکان بەکاربهێنرێت."

ف.ق