هه‌به‌ده‌هه له گه‌بزه چالاكی سابۆتاژی ئه‌نجامدا
جه‌نگاوه‌رانی هه‌به‌ده‌هه‌ی رێزان ئامه‌د بۆ سڵاوكردن له‌و زیندانیانه‌ی له زیندانه‌كان خۆڕاگری ده‌كه‌ن له دژی كارگه‌یه‌كی رستن و چنین چالاكییان كرد.
جه‌نگاوه‌رانی هه‌به‌ده‌هه‌ی رێزان ئامه‌د بۆ سڵاوكردن له‌و زیندانیانه‌ی له زیندانه‌كان خۆڕاگری ده‌كه‌ن له دژی كارگه‌یه‌كی رستن و چنین چالاكییان كرد.
جه‌نگاوه‌رانی رێزان ئامه‌دی هه‌به‌ده‌هه رایگه‌یاند، "جه‌نگاوه‌رانمان بۆ سڵاوكردن له خۆرشاگری زیندانه‌كان چالاكییه‌كانیان درێژه پێده‌ده‌ن. بۆ سڵاوكردن له هاوڕێیانمان له زیندان و بێرهێنانهوهی سه‌رجه‌م شه‌هیدانمان له زیندان، ئێمه له گه‌بزه چالاكی سابوتاژمان كرد.
له یه‌كه‌م كاتژمێره‌كانی ٦ی ئه‌یلول جه‌نگاوه‌رانمان به سابوتاژ كارگه‌ی رستن و چنینی گه‌بزه‌ی كۆجاعهلییان سوتاند. به هۆی ئاگره‌كه‌وه زیانێكی زۆر به‌ر كارگه‌كه كه‌وت.
ئێمه له ساڵیادی شه‌هیدبوونی هه‌ڤاڵ كه‌مال پیر كه له رۆژووی مردن‌دا له ساڵی ١٩٨٢ گه‌یشته كاروانی نه‌مران، ئه‌و چالاكییه‌مان ئه‌نجامدا. به‌و چالاكیه ئێمه سڵاومان به‌رخودان له زیندانه‌كان كرد. ئێمه به‌ڵێن ده‌ده‌ین به هه‌موو گه‌له‌كه‌مان كه له‌پێشه‌وه رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان كه له زیندانی ئیمراڵی خۆڕگری ده‌كات، هه‌موو زیندانیانی شۆڕشگێڕ ئازاد بكه‌ین".
هـ . ب