هەردوو شەهیدی ڕێگەی ڕزگاری بینگۆل و گۆیی یاد کرانەوە

پارتی کۆمۆنیستی شۆڕشگێڕ/ هێزەکانی یەکگرتووی ئازادی (دەکەپە/ بۆگ) ئۆرهان جیهاد بینگۆل و تەکین گۆیی یاد کردەوە و رایگەیاند: "لە ئاست ماناداری شەهید بوونیاندا دەبیین؛ بێگومان تۆڵەیان دەکەینەوە."

کۆمیتەی ناوەندی پارتی کۆمۆنیستی شۆڕشگێڕی/ هێزەکانی یەکگرتووی ئازادی (دەکەپە/ بۆگ) بە ڕاگەیاندراوێک ئەندامی کۆنسەی فەرماندەیی هەپەگە ئۆرهان جیهاد بینگۆل (عەلی دینچەر) و تەکین گۆیی (عیسمەت ئۆنڤەر) کە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریادا لە خەباتی تەندروستی دەکرد، یادکردەوە.

دەکەپە/بۆگ لە سەرەتای ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژەی بەوەدا هەردوو شەهید لە کاتی خەباتی ڕەواییان دژ بە داگیرکەران شەهید بوون و رایگەیاندووە: "فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە لە هەموو پارچەیەکی کوردستاندا لە هێرشکردندایە. فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە نەک بە تەنها لەدژی گەریلادا، هاوکات لە دژی چیاکانی کوردستانیش ٢٤ کاتژمێرە لە هێرشی لە ناوبردندایە. دەیەوێت شۆڕشی ڕۆژئاوا لە رێگەی بە ئامانجگرتنی کادرانی دامەزرێنەر و فەرماندەکانی بێ پاراستن و بێ مۆراڵ بکات."

'بەدڵنیاییەوە تۆڵەیان وەردەگریینەوە'

لە درێژەی ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "کاتێک هێرشەکان دژوار دەبێت، شەڕی شۆڕشگێڕیش بە هەمان شێوە خۆی لە سەر بنەمای بەرخودان رێکدەخاتەوە. لە دژی هەر هێرشێک داستانێک تۆمار دەکات. هاوڕێ ئورهان جیهاد بینگوڵ یەکێک بوو لە ئیرادە بەهێزەکانی شەڕی شۆڕشگێڕی کە پارتەکەمان شاهیدی هاوڕێیەتی و دۆستایەتیی کارەکانێتی. هاوڕێ ئورهان بە ژیانی شۆڕشگێڕییەوە و بە پراکتیکەکانیەوە چەندین داستانی لە مێژوودا نوسییەوە.

بە هەمان شێوە هاوڕێ تەکین گۆیی لە میژووی شۆڕشدا چەندین هاوکاری کردووە، لە هەرکوێ پێویستبایە لەوێ دەبوو. لە ناوی ٣٢ ساڵ شۆڕشیدا بەپرسیارێتی خۆی لەئەستۆگرت. هاوڕێ تەکین کرێکارێکی شۆڕشی خاکی کودستانە و قاچێکی خۆی فیدایی شۆڕش کرد، لە هەنگاوی شۆرشگێڕی خۆیدا تا کۆتا ساتی ژیانی بەردەوام بوو. بۆیە وەک پارتی دەکەپە/بۆگ ماناداری شەهادەتی هەموو شەهیدان هەڵدەگرین و بە دڵنیاییەوە تۆڵەیان دەکەینەوە. یادکردنەوەیان لە شەڕی شۆڕشگێڕی یەکگرتووی دەکەپە/بۆگ دا زیندوو دەبن."