هێرشە داگیرکارییەکانی سەر مەتینا: ٣ سەربازی داگیرکەری تورک سزادران

هەپەگە ئاماژەی بەوەدا هێرشەکانی سەر مەتینا بەردەوامی هەیە و ڕایگەیاند، لە ئەنجامی چالاکیەکدا ٣ سەربازی داگیرکەری تورک سزادران.

ڕاگەیاندراو لە بارەی هێرشە داگیرکارییەکانەوە

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ئاماژەی بەوەدا: "هێرشەکانی سوپایی داگیرکەری تورک لەسەر مەتینا بە بۆردوومانکردنی زەمینی و ئاسمانییەوە بەردەوامی هەیە. هێزەکانمان وەڵامیان داونەتەوە و چالاکییان ئەنجامداوە. لە ئەنجامی چالاکیەکەدا ٣ داگیر سزادران."

هەپەگە دەربارەی چالاکیەکانی و هێرشەکانی داگیرکەری تورک ئەم زانیارییانەی بڵاوکردەوە:

"لە هەرێمی مەتینا؛

٢١ی نیسان لە کاتژمێر ١٤:٣٠ خولەکدا لە گۆڕەپانی شیلازێ بە ڕێبازی هێرشبردن لە دژی داگیرکەران چالاکیەک ئەنجامدرا. لە دوو قۆڵەوە بە چەکی کەسی و نیو ئۆتاماتیکی گورز لە داگیرکەران وەشێنرا. لە ئەنجامی ئەو چالاکیەدا ٣ داگیرکەر سزادران.

لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ؛

٢٠ی نیسان لە کاتژمێر ١١:٥٠ خولەکدا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی بە چەکی نیو ئۆتۆماتیکی گورز لە داگیرکەران خرا. ئەم چالاکیە لە لایەن هێزەکانمانەوە یەژا ستارەوە ئەنجامدرا.

٢٠ نیسان لە کاتژمێر ١٢:٢٠ خولەکدا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی  بە تاکتیکی نیشانەشكێنی کامێرایەکی چاودێری داگیرکەران تێکدرا.

٢١ی نیسان لە کاتژمێر ١٣:٠٠ خولەکدا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی بەچەکی نیو ئۆتۆماتیکی گورز لە داگیرکەران خرا.

هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە چەکی قەدەغەکراو؛

لە ٢١ی نیسان لە هەرێمی شەهید دەلیلی  ڕۆژئاوای زاپ تونێلەکانی شەڕ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی لە لایەن درۆنی هێرشبەرەوە بۆردوومانکراوە.

هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک؛

٢١ی نیسان لە هەرێمی مەتینای لە گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی گۆلکا، بێشیلی ٢جار، لە هەرێمی خواکوڕک لە گۆڕەپانی گۆشین یەکجار، لە هەرێمی زاپی بەرخۆدانی شەهید ئیبراهیم ٢ جار، لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی و شاخی بەهار ٩ جار، لە هەرێمی گارێ لە گۆڕەپانی شاخی رەشید و دەشتی کافیا ٢ جار؛ بە گشتی ١٦ جار بە فرۆکەی شەڕ بۆردوومان کراون.

١٩ و ٢٠ نیسان لە هەرێمی مەتینای لە گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی شاخی شەهید کەریم، شاخی شەهید چەکدار، سەری مەتینا، شاخی ئۆرتێ بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر بۆردوومانکراوە."