هێرشەکانی پەدەکە لە گەڤەر شەرمەزار کرا: چەندین کەس دەستگیر کران
هێرشەکانی پەدەکە لە ناوچەی گەڤەری جولەمێرگ شەرمەزارکرا، لە چالاکییەکەدا پۆلیس هێرشی کرد و چەندین کەسی دەستگیر کرد.
هێرشەکانی پەدەکە لە ناوچەی گەڤەری جولەمێرگ شەرمەزارکرا، لە چالاکییەکەدا پۆلیس هێرشی کرد و چەندین کەسی دەستگیر کرد.
هێرشی پەدەکە لە باشوری کوردستان، ئەمڕۆ لە ناوچەی گەڤەری جولەمێرگ شەرمەزار کرا. پێش ڕاگەیاندراوەکە، پۆلیس هەموو شەقامەکانی گەمارۆدا. بەڵام جەماوەر لەپێش بارەگای هەدەپە لە گەڤەر کۆبوونەوە و پانکارتی "خیانەت قبووڵ ناکەین، دەسکەوتەکانمان دەپارێزین" و درووشمی "بمرێ خیانەت" بەرزکرایەوە.
پۆلیس بە پاساوی "قەدەغەی چالاکی و خۆپیشاندان" هەوڵیدا ڕێگری لە چالاکییەکە بکات. بەڵام جەماوەر بەرەو ناوەندی کارگەکانی زاگرۆس ڕێپێوانیان کرد. پۆلیس بە بۆمبی گازی هێرشی کرد. زۆرکەس برینداربوون. چەندین کەس دەستگیرکران. پەرلەمانتارانی پارتی چەپی سەوز لەسەر شەقام چالاکی دانیشتنیان دەست پێ کرد. پۆلیس هێرشی کردە سەریان.
هاوڵاتیان بە درووشمی "بە بەرخۆدان سەردەکەوین" و "بژی ڕێبەر ئاپۆ" و "بمرێ خیانەت" ناڕەزایەتیان دەربڕی. ناڕەزایەتی گەنجان بەردەوام بوو. لە ڕووداوەکەدا پۆلیسێک بریندار بوو.
پاشان پەرلەمانتاران و هاوڵاتیان لە بارەگای پارتەکە گردبوونەوە. گەمارۆی سەر بارەگاکە بەردەوامە.