" هێرشەکانی تورکیا، هێرشێكی تیرۆرستییە لە قوڵایی خاكی عێراقدا"

پەرلەمانتارێکی عێراق رایگەیاند، هێرشەکانی تورکیا بۆ ناو خاکی باشوری کوردستان تیرۆریستین و پێویستە حکومەتی عێراق بێدەنگی بشکێنێت.

سعران عاجیبی، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراقدا، لەبارەی هێرشەكەی دەەوڵەتی داگیركەری تورك بۆسەر ئۆتۆمبێلێكی مەدەنی لە گوندی گەڵاڵە بە ڕۆژنیوزی وت: بێدەنگی حكومەتی عێراق مانای رێگە پێدانە بە دەوڵەتی تورك كە هێرەكانی ئەنجامبدات لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان.

سعران عاجیبی وتیشی: هێرشەکانی تورکیا، هێرشێكی تیرۆرستییە لە قوڵایی خاكی عێراقدا.

ئەو پەرلەمانتارەی عێراق داوای کرد، پێویستیە هەوڵی دیپلۆماسی بدرێت لە ئەنجومەنی ئاشی نەتەوەیەكگرتووەگان بۆ قسەكردن لەسەر داگیركاری و پێشێلكاریەكان و تاوانی جەنگ  و پێشێلكردنی مافی مرۆڤ لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە.

دوێنێ ١٩ی حوزەیران، فرۆكە جەنگیەكانی دەوڵەتی داگیركەری تورك، ئۆتۆمبێلێكی مەدەنیان  لە گوندی گەڵاڵەی قەزای ماوەتی باكوری سلێمانی كردە ئامانج و بەوهۆیەوە دوو كەس شەهیدبوون و كەسێكیش برینداربوو.

ف.ق