هەواڵی راپەرینی زیندانی ئێوینی تاران لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا بڵاوبووتەوە

لە هەندێک حسابی تویتەردا باس لە راپەرینی زیندانیانی زیندانی ئێوینی تاران دەکرێت.

بەپێی گرتەیەکی ڤیدیۆی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا بڵاوبووەتەوە، باسی ئەوە دەکرێت کە زیندانیانی زیندانی ئێوینی تاران راپەریون و دەنگی تەقەیەکی زۆر لە دەوروبەری زیندانەکە دەبیسترێت.

هەروەها خۆپیشاندان لە دەوروبەری زیندانەکە دەستیپێکردووە و خۆپیشاندەران دروشمی بمرێت خامنەئی و بژی ئازادی دەڵێنەوە و بە شۆفێرانیش بە لێدانی هۆڕنی ئۆتۆمبێڵەکانیان هاودەنگی خۆیان بۆ خۆپیشاندەران دەردەبڕن.

هێزێکی زۆری ئەمنیی ڕەوانەی زیندانی ئێوین کراوە

بەپێی قسەی چالاکوانان کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا بڵاو دەکرێتەوە هێزێکی زۆری ئەمنی ڕەوانەی زیندانەکە کراوە و گیانی زیندانیان کە ژمارەیەکی زۆر بەندکراوی سیاسی تێدا ڕادەگیردرێت لە مەترسیدایە و هاوڵاتیانی ماڵەکانی دەوروبەری زیندانە دروشمی بمرێت دیکتاتۆر دەڵێنەوە.

ف.ق