جەنگاوەرانی هەبەدەهە لە ٣ شار چالاکییان ئەنجامدا
جەنگاوەرانی سەرپیل پۆڵاتی هەبەدەهە رایانگەیاند، کە بۆ شەرمەزارکردنی پیلانگێڕیی ٩ی تشرینی یەکەم لە سێ شار چالاکییان ئەنجامداوە.
جەنگاوەرانی سەرپیل پۆڵاتی هەبەدەهە رایانگەیاند، کە بۆ شەرمەزارکردنی پیلانگێڕیی ٩ی تشرینی یەکەم لە سێ شار چالاکییان ئەنجامداوە.
لە راگەیەندراوی جەنگاوەرانی سەرپیل پۆڵاتی هەبەدەهەدا هاتووە، "لە دژی پیلانگێریی نێونەتەوەیی کەلە ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨ دەستیپێکرد و بە سیستمی گۆشەگیری و ئەشکەنجەی توندکراو لە زیندانی دوورگەی ئیمراڵی بەردەوامە، ئێمە لە گەورەشارەکانی ئیستەنبوڵ، ئیزمیر و بورسا هەندێک چالاکیمان ئەنجامدا".
روونیشکراوەتەوە ٦ی تشرینی یەکەم لە گەڕەکی یولوباتی ناوچەی کاراجابەی بورسا کارگەیەکی پالێت سوتێندراوە.
راگەیەندرا کە جەنگاوەرانیان ٩ی تشرینی یەکەمیش لە سەر دیوارەکان دروشمیان نوسیوە.
بە گوێرەی راگەیەندراوەکە ئێوارەی ٩ی تشرینی یەکەم لە کەرتی پیشەسازی مەرمەرجیلاری بەیلیکدوز/یاکوپلوی ئیستەنبوڵ بینای 'رستن و چنینی لیتەرا' سوتێندراوە.