جەنگاوەرانی KBDH لە بوورسا دوو ئۆتۆبووسیان سووتاند

جەنگاوەرانی یەکەی ئەیلەم ئاتەش (کەبەدەهە - KBDH) لە بوورسا چالاکییان ئەنجامدا و دوو ئۆتۆبووسی فاشیستەکانیان سووتاند. جەنگاوەران داوایان لە ژنان کرد لە دژی دەسەڵاتی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە بەرخۆدان بکەن.

جەنگاوەرانی یەکەی ئەیلەم ئاتەش -کەبەدەهە دەربارەی چالاکییەکەی ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ئەم زانیارییانەی تێدا خستە ڕوو:

" ڕۆژی ٢٤ی شوباتی ٢٠٢١ لە کاتژمێر ٠٤:٠٠ بەرەبەیانیدا  لە کۆڵانی بۆیاجی لەگەڕەکی دەمیراتاش پاشای ناوچەی سارقازی بوورسا ٢ ئۆتۆبووس سووتێندران. لەو چالاکییەدا ئۆتۆبووسەکان بەتەواوی سووتان.

جەنگاوەرانی کەبەدەهە ئەوەی هێنایە سەرزمان کە ئەوان بەو زمانەی کە تێدەگەن وڵامی فاشیستەکان دەدەنەوە و داوای لە هەموو ژنان کرد کە لەدژی فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە بەرخۆدان و چالاکی بکەن."

ک-ش