کارمەندی ڕۆژنامەی ئەتلیم، گۆزوتۆک زیندانی کرا

کارمەندی ڕۆژنامەی ئەتلیم، ئەرەی گۆزوتۆک ئەوکاتەی لە گەڕەکی غازی ڕۆژنامەی بڵاوکردەوە دەستگیرکرا، خرایە زیندان.

کارمەندی ڕۆژنامەی ئەتلیم، ئەرەی گۆزوتۆک ئەوکاتەی لە گەڕەکی غازی لە سوڵتان غازی ئیستەنبوڵ ڕۆژنامەی بڵاو دەکردەوە، لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکرا. برایە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڤاتانی فاتیح، بۆ ئیفادەدان برایە دادگای چاگلایان.

گۆزوتۆک پاش ئیفادەدام لە داواکاری گشتی بە داوای گرتن ڕەوانەی دادگا کرا، بە تۆمەتی "پرۆپاگەندە بۆ ڕێکخستن" گیرا و خرایە زیندانی سیلیڤیری.