خانەوادەکان بۆئەوەی بچنە ئیمڕالی سەردانی داواکاری کۆماری بورسەیان کرد

خانەوادەی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و خانەوادەی زیندانیانی دیکەی ئیمڕالی بۆ ئەوەی بچنە ئیمڕالی و خزمەکانیان ببینن، سەردانی داواکاری کۆماری بورسەیان کرد.

محەمەد ئۆجالان برای عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و پارێزەرەکەی مەزلۆم دینچ، بۆ ئەوەی بچنە ئیمڕالی سەرداننی داواکاری کۆماری بورسەیان کرد.

هەروەها عەلی کۆنار برای عومەر خەیری کۆنار، پۆڵات یڵدرم برای حامیلی یڵدرم و مەلیحە چەتین برای وەیسی ئاکتاش بۆ ئەوەى چاویان بە براکانیان بکەوێت سەردانی داواکاری گشتییان کرد.

عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد دوای ٢١ ساڵ بۆ یەکەمجار لە ٢٧ی نیسانی ٢٠٢٠دا توانیبووی لە رێگەى تەلەفونەوە لەگەڵ بنەماڵەکەى قسە بکات.

ف.ق