كەنەدا گەماروی خستە سەر زەریف و مۆرتەزەوی
دەوڵەتی كەنەدا، گەماروی خستە سەر حۆسین شەریعەتمەداری، بەرپرسی رۆژنامەی كەیهان بەهۆی بڵاوكردنەوەی نوسراوی دژە سیمیتیزم، و هەڕەشەكردن لە وڵاتانی كەنداو و ئەمریكا و ئیسرائیل.
دەوڵەتی كەنەدا، گەماروی خستە سەر حۆسین شەریعەتمەداری، بەرپرسی رۆژنامەی كەیهان بەهۆی بڵاوكردنەوەی نوسراوی دژە سیمیتیزم، و هەڕەشەكردن لە وڵاتانی كەنداو و ئەمریكا و ئیسرائیل.
وەزارەتی دەرەوەی كەنەدا ١٧ كەسایەتی و دامەزراوەی تری ئێرانی بەهۆی پیشێلکردنی مافی مرۆڤ خستتە لیستی گەماروەكانەوە. محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی حكومەتی پێشوو و عەلی لاریجانی سەرۆك پەرلەمانی پێشوو ناویان لەناو ئەو لیستە نوێیەدایە كە حكومەتی كەنەدا گەماروی خستووەتە سەریان.
دەوڵەتی كەنەدا راشیگەیاندوە، ئەو كەسایەتی و دامەزراوانە گرێدراوی رژێمی ئیسلامی ئێرانن و بەهۆی پێشێلکردنی سیستەماتیكی مافی مرۆڤ و سەركۆتی وەحشیانەی خۆپیشاندانەكان لەئێران و هاوكات بەبیانۆی كردەوەكانی بێئەمنكردنی رژێمی ئێران لە رۆژهەڵاتی ناوین خراونەتە لیستی گەماروەكانی كەنەداوە.
لە لیستی گەماروە نوێیەكانی دەوڵەتی كەنەدا لەدژی ئێران، ناوی سەعید مۆرتەزەوی دادوەری پێشووی دادگای شۆڕش بەدی دەكرێت.
ف.ق