کەنەکە هاوخەمیی خۆی بۆ کەسوکاری قوربانیانی حەمدانییە دەردەبڕێت

نوێنەرایەتی باشوری کەنەکە، پرسە و هاوخەمیی خۆی بۆ کەسوکاری قوربانیانی کارەساتەکەی حەمدانییە دەردەبڕێت، داوا دەکات لایەنە پەیوەندیدارەکان ڕێکاری توندتر بگرنەبەر بۆ ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی ئەم ڕووداوانە.

لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیری لە شارۆچکەی حەمدانیە ئاگرێک کەوتەوە، بەهۆیەوە ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیان بوونە قوربانی، سەبارەت بەم کارەساتە، نوێنەرایەتی باشوری کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) لە ڕاگەیاندراوێکی نوسراودا، پرسە و هاوخەمیی خۆی بۆ کەسوکاری قوربانیان دەردەبڕێت.

دەقی ڕاگەیاندراوەکە بەم جۆرەیە:

"بەداخەوە شەوی  ٢٠٢٣/٩/٢٧/٢٦ لەشارۆچکەی حەمدانییەی پارێزگای نەینەوا لەکاتی ئاهەنگی هاوسەرگیریدا ئاگرێک کەوتەوە، بەو هۆیەوە زیاتر لەسەدکەس بوونەقوربانی وژمارەیەکی زۆریش برینداربوون.

ئێمەلە نوێنەرایەتی باشووری کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان پرسەوسەرەخۆشی ئاڕاستەی کەسوکاری قوربانییەکان و تەواوی خوشک و برایانی مەسیحی دەکەین و هیوای چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین.

ئەرکی حکومەت و لایەنەپەیوەندیدارەکانە لەپێناو سەلامەتی خەڵک و ڕێگری لەڕووداوی لەوشێوەیە ڕێکاری وردوتوندبگرنەبەرو ئەرکی خۆیان جێبەجێبکەن".