کوردستانیان لە زوریخ: بەرخۆدانی گەریلا لە هەموو جێگەیەک بڵاودەکەینەوە
هاوڵاتیانی کورد و دۆستەکانیان لەبەردەم باڵیۆزخانەی دەوڵەتی تورک لە زوریخ میتینگیان ئەنجامدا و رایانگەیاند، بەرخۆدانی گەریلا لە هەموو جێگەیەک بڵاودەکەنەوە.
هاوڵاتیانی کورد و دۆستەکانیان لەبەردەم باڵیۆزخانەی دەوڵەتی تورک لە زوریخ میتینگیان ئەنجامدا و رایانگەیاند، بەرخۆدانی گەریلا لە هەموو جێگەیەک بڵاودەکەنەوە.
کوردستانیان لە سویسرا لەبەرانبەر هێرشی هێزە چەکدارەکانی حکومەتی کازمی بۆ سەر شەنگال ناڕەزاییان پیشاندا. کوردستانیان لە زوریخ ئەمڕۆ لەبەردەم باڵیۆزخانەی دەوڵەتی تورک لە زوریخ چالاکیان ئەنجامدا. کوردستانیان لەسەر بانگەوازی ناوەندی کۆمەڵگەی کورد و ئەنجومەنی ژنانی بێریتان کۆبونەوە و میتینگیان ئەنجامدا.
'هێرشەکە لە بەرانبەر هەموو کوردستانە'
لە چالاکیەکەدا کاوە ئورمیە قسەی کرد. ئورمیە ئاماژەی بە هێرشی چەکدارەکانی کازمی بە هاوکاری پەدەکە و دەوڵەتی تورک کرد و وتی، " لە هەر کوێ بێت، ئێمە لەدژی هێرشەکانی سەر دەستکەوتەکانی کورد بەرخۆدان دەکەین. هێرشی سەر شەنگال، هێرشی سەر هەموو کوردستانە. ئاگاداری پیلانەکەین. چۆن پێشتریش خاوەنداریمان لە بەرخۆدانی گەریلا لە هەرێمەکانی پاراستنی میدا کردووە، ئەم جارەش خاوەنداری لێدەکەین."
' پێویستە هەموو شوێنێک بکرێتە شوێنی بەرخۆدان'
لە چالاکیەکەدا چالاکوانانی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێر قسەیان کرد و وتیان، " ئەم شەڕە وەک پیلانێکە لە چیاکانی کوردستانەوە تاوەکو شەنگال، باکور و رۆژئاوا درێژ دەبێتەوە، بە هاوکاری پەدەکە و دەوڵەتی تورک بەڕێوە دەچێت. پەدەکە لە رێگەی میداکانیەوە پشتگیری لە دەوڵەتی عێراق کە هێرش دەکاتە سەر شەنگال دەکات. دەڵێن لەبەرئەوە لە شەنگال یەبەشە و لە چیاکانی کوردستان هەپەگە هەیە، بۆیە هێرش دەکەن. ئەم شەڕە لە کەسایەتی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، لە کەسایەتی پەکەکەدا لەدژی گەموو گەلی کوردە. ڕێبەری گەلی کورد دەڵێت، " شەنگال بناغەی ئەم تەڤگەرەیە." پێویستە هەموو کەسێک خاوەنداری لێبکات. سەرەتا بە پێشەنگایەتی گەنجان و ژنان، هەموو گەلە وڵاتپارێزەکەمان، پێویستە بەرخۆدان گەریلا لە هەموو جێگەیەک بڵاوبکەنەوە. پێویستە هەموو شوێنێک ببێتە گۆڕەپانی بەرخۆدان."
ف.ق