لە بەعاج مینێکی داعش تەقیەوە: ٥ کەس گیانیان لەدەستدا

لە ناوچەی بەعاجی موسڵ لە ئەنجامی تەقینەوەی مینێکی داعش پێنج کەسی سەر بە یەک خێزان ژیانیان لەدەستدا.

لەناوچەی بەعاجی موسڵ لە رۆژئاوای شەنگال مینێک کە دەوترێت لەلایەن داعشەوە چێنرابوو، بە خێزانێکدا تەقیوەتەوە.

بە گوێرەی زانیارییەکان ئەو بنەماڵەیە لە کاتی لەوەڕاندنی مەڕوماڵاتەکەیان مینەکە پێیاندا تەقیوەتەوە و پێنج ئەندامی خێزانەکە گیانیان لەدەستداوە، کە منداڵیشیان تێدایە.