لە بۆردیۆ سڵاو لە بەرخۆدانی تشرین کرا
لە شاری بۆردیۆی فەرەنسا سڵاو لە بەرخۆدانی گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کرا.
لە شاری بۆردیۆی فەرەنسا سڵاو لە بەرخۆدانی گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کرا.
لە شاری بۆردیۆی فەرەنسا بە پێشەنگایەتی تەژەکە_ئە و جەدەکە هێرشە داگیرکارییەکانی سەر ڕۆژئاوا بە گردبوونەوەیەک شەرمەزارکران و سڵاو لە بەرخۆدانی تشرین کرا.
چالاکییەکە بە بەشداری سەدان کوردستانی و دۆستەکانیان بە خولەکێک ڕێزگرتن دەستی پێ کرد.
لە گردبوونەوەکەدا ڕاگەیاندراو خوێنرایەوە و هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوا شەرمەزارکران، داوا لە گەلی کورد و دۆستەکانیان کرا بەرخۆدان بکەن و پشگیری ڕۆژئاوا بکەن.
لە تەواوی گردبوونەوەکەدا درووشمی "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا" و "بژی بەرخۆدانی قەسەدە، یەپەگە، یەپەژە" و "ژن ژیان ئازادی" بەرزکرایەوە.