بە دیمەن

لە بەرلین شەهیدکردنی ڕۆژنامەنووسان شەرمەزار کرا

کوردستانیان و دۆستەکانیان لە بەرلین شەهیدکردنی دوو ڕۆژنامەنووسیان لە باشووری کوردستان لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە شەرمەزار کرد.

هێرش بۆ سەر چاپەمەنی ئازاد شەرمەزار کرا

لە بەرلین بە بانگەوازی هاوبەشی مەجلیسی ژنانی دەست دان و تێکۆژن دژی شەهیدکردنی دوو ڕۆژنامەنووس لە باشووری کوردستان لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە گردبوونەوەیەک ئەنجامدرا و ژمارەیەک لە کوردستانیان و دۆستە ئەنتەرناسیۆنالیستەکانیان بەشداری گردبوونەوەکە بوون.

لە گردبوونەوەکەدا ڕاگەیاندراوێک خوێنرایەوە و هێرشەکە شەرمەزار کرا، دواکرا چیتر کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هاوکاری تورکیا نەکات و قڕکردنی کوردان بوەستێنێت.

ئاماژە بەوە کراوە ئەم هێرشە بەئامانجگرتنی ئازادی و ڕاستییە و هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ هاوکاری بەردەوامیی هێزە نێونەتەوەییەکان لەگەڵ تورکیا.

لەسەر ناوی مەجلیسی ژنانی دەست دان، سوزان ڕۆسلینگ قسەی کرد، ئاماژەی بەوە کرد ئەم هێرشە بەشێکە لە کوشتنی سیستەماتیکی دەوڵەتی تورک دژی خەڵکی سڤیل و ڕۆژنامەنووسان، گوتی: "بانگەواز لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین بەرامبەر ئەم هێرشانە بێدەنگ نەبن. کۆتایی بەم بێدەنگییە بهێنن، بۆ دادپەروەری و ڕاستی وەرن پێکەوە تێبکۆشین.

گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین شکۆی ئێمەن، دەڵێین: ئێمە بێدەنگ نابین، وەرن بۆ دادپەروەری و ڕاستی تێبکۆشین".

لە گردبوونەوەکەدا درووشمی "ژن، ژیان، ئازادی" و "شەهید نامرن" بەرزکرایەوە.