لە بەرلین ستاندی 'ئێمە رێبەرتی دەخوێنین' دانرا

لە بەرلینی پایتەختی ئەلمانیا ژەخەکە لە چوارچێوەی کەمپەینی 'کات کاتی ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالانە'دا ستاندنی ئاگادارکردنی بە ناوی 'ئێمە رێبەرتی دەخوێنین' دانا.

لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا لە لیۆپۆلدپلاتز دوێنێ کاتژمێر لە ١٨:٠٠دا ژنانی خوێندکاری کوردستان (ژەخەکە) لە چوارچێوەی کەمپەینی 'کات کاتی ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالانە' ستاندی ئاگادارکردنیان بە ناوی 'ئێمە رێبەرتی دەخوێنین' دانا.

لە ستاندەکە، ڤێرژنی ئەڵمانیا مانیفیستۆی شارستانی دیموکراتیک لە قسە و نووسینی عەبدوڵلا ئۆجالان نمایشکرا.

ژنانی کورد بۆ ئازادی جەستەیی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بڵاوکراوەیان بڵاوکردەوە و ئیمزایان کۆکردەوەی بۆ ئەوەی بۆ نەتەوە یەکگرتووەکانی بنێرن.

ف.ق