لە بەرشەلۆنە هەزاران کەس بۆ کۆبانێ ڕێپێوانیان کرد
لە شاری بەرشەلۆنەی کەتەلۆنیا هەزاران کەس دەهەمین ساڵیادی ڕزگارکردنی کۆبانێیان لە دەستی چەتەکانی داعش پیرۆز کرد و پشتگیریان لە بەرخۆدانی تشرین کرد.
لە شاری بەرشەلۆنەی کەتەلۆنیا هەزاران کەس دەهەمین ساڵیادی ڕزگارکردنی کۆبانێیان لە دەستی چەتەکانی داعش پیرۆز کرد و پشتگیریان لە بەرخۆدانی تشرین کرد.
بە پێشەنگایەتی تەڤگەری ئازادیی کوردستان، هەزاران کوردستانی و دۆستەکانیان و سیاسەتمەدار و سەندیکاڵیست و ئەکادیمی و ڕێکخراوی ژنان و گەنجان لە گۆڕەپانی ڕاملا دیل ڕاڤال لە بەرشەلۆنە کۆبوونەوە. جەماوەر بە هەڵگرتنی پانکارتی "پاراستنی کۆبانێ، واتای پاراستنی ژیانە" و پۆستەر ڕێبەر ئاپۆ و ئاڵای یەپەگە و یەپەژە و تەژەکە_ئە و بەرزکردنەوەی درووشمی "ژن ژیان ئازادی" و "بژی یەپەگە" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بکوژ ئەردۆغان" دەستیان بە ڕێپێوان کرد.
لە چالاکییەکەدا هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی دژی ڕۆژئاوا شەرمەزارکران. گوترا: "پاراستنی ڕۆژئاوا، واتای پاراستنی یەکسانی و ئازادی و ئیکۆلۆژییە" و دووپاتکرایەوە بەرخۆدانی یەپەگە و یەپەژە بووەتە سەرچاوەی ئیلهام بۆ گەلان.
لەبەردەم کونسوڵخانە چالاکی ئەنجامدرا
ڕێپێوانەکە لەبەردەم کونسوڵخانەی تورک کۆتایی هات، چالاکوانان دەوڵەتی تورک و ڕژێمی ئەردۆغانیان شەرمەزار کرد و بێدەنگی دەوڵەتانی ئەوروپایان بەرامبەر تاوانەکانی دژی مرۆڤایەتی لە ڕۆژئاوا شەرمەزرا کرد. دووپاتکرایەوە، پێویستە پشتیوانی زیاتر بکرێت. لەبەردەم کونسوڵخانەکە سەدان بڵاوکراوەیان دابەشکرد.
سەرچاوەی هیوا
لە قسەکاندا جەختکرایەوە، ئازادی کۆبانێ بە قوربانی مەزن بەدەست هات و کۆبانێ بووەتە سیمبولی هیوا بۆ تەواوی مرۆڤایەتی، گوترا: "ئەو ڕێگەیەی لە کۆبانێ دەستی پێ کرد، ئایندەیەکی باشتر بۆ گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدی دەهێنێت. بەرخۆدانی ڕۆژئاوا بۆ تەواوی مرۆڤایەتی سەرچاوەی ئیلهامە".
چالاکییەکە بە سڵاوکردن لە بەرخۆدانی گەلی کورد و هەڵپەڕکێ کۆتایی هات.