لە بروکسل بۆ ڕۆژنامەنووسە شەهیدکراوەکان چالاکی ئەنجام دەدرێت

یەکێتیی ڕۆژنامەنووسانی ژنی کوردستان (ڕۆژن) ڕایگەیاند ٥ ی ئەیلول لەبەردەم کونسوڵخانەی عێراق لە بروکسل چالاکی ئەنجام دەدەن و گوتی: "بۆ شەرمەزارکردنی تیرۆری دەوڵەتان و پاراستنی مافی ڕۆژنامەنووسان دەنگ هەڵبڕن".

بۆ ڕۆژنامەنووسان گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین کە ٢٣ ی ئاب لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە سلێمانی شەهیدبوون، لەبەردەم کونسوڵخانەی عێراق لە بروکسل چالاکی ئەنجام دەدرێت.

چالاکییەکە لەسەر بانگەوازی یەکێتی ڕۆژنامەنووسانی ژنی کوردستان (ڕۆژن) لە ٥ ی ئەیلول ڕۆژی پێنج شەممە لە بەردەم کونسوڵخانەی عێراق لە بروکسل ئەنجام دەدرێت.

ڕۆژن بانگەوازی کرد بۆ بەشداربوون لە چالاکییەکە و دەڵێت: "بۆ شەرمەزارکردنی تیرۆری دەوڵەت و پاراستنی مافی ڕۆژنامەنووسان دەنگی خۆمان هەڵدەبڕین. وەک ڕۆژنامەنووسانی کورد بۆ شەرمەزارکردنی کۆمەڵکوژییەکەی سەیدسادق کە ٢٣ ی ئاب ڕوویدا، بۆ یادکردنەوەی هەڤاڵە شەهیدەکانمان، لەبەردەم ، لەبەردەم کونسوڵخانەی عێراق لە بروکسل کۆدەبینەوە. ئێوە و هاوڕێیانمان و هەموو دۆستەکانمان بانگهێشت دەکەین بۆ ئەم چالاکییە ناڕەزایەتییە".