لە دەرسیم گۆشەگیری لە ئیمڕالی ئیدانە کرا
نوورشات یەشێل هاوسەرۆکی هەدەپەی دەرسیم ئاماژەی دا بە گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و داوای کرد، وڵامی داخوازی گیراوانی مانگرتوو لەخواردن بدرێتەوە.
نوورشات یەشێل هاوسەرۆکی هەدەپەی دەرسیم ئاماژەی دا بە گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و داوای کرد، وڵامی داخوازی گیراوانی مانگرتوو لەخواردن بدرێتەوە.
بە بۆنەی گۆشەگیری لە سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و مانگرتن لە خواردنی دژ بە گۆشەگیری، ڕێکخستنەکانی هەدەپەی دەرسیم بە نیازبوو کە کۆنفرانسێکی چاپەمەنی بەڕێوە ببات.
پۆلیسی تورک بە بیانووی ڕێکارەکانی پەتای کرۆنا رێگەی بە بەڕێوەچوونی کۆنفرانسەکە نەدا. ڕێگری لە هەدەپەییەکان کرا و لە بەردەم بینای هەدەپەی دەرسیم ڕاگەیەنراوێکیان خوێندەوە. لە ڕاگەیەنراوەکەدا پانکاردێک بە نووسینی" دەبێت داواکارییەکان قەبووڵ بکرێت، مانگرتن لە خواردن کۆتایی بێت" بەرزکرایەوە.
' ولامی داواکارییەکان بدرێتەوە، کۆتایی بە مانگرتن لە خواردن بهێنرێت'
هاوسەرۆکی هەدەپەی دەرسیم نوورشات یەشێل لە دژی ئەو رێگرییانە ناڕەزایەتی نیشاندا و وەبیری هێنایەوە کە چالاکی مانگرتن لە خواردن لە بەندیخانەکاندا گەیشتووەتە ٦٣ڕۆژ.
نوورشات یەشێل کردەوە خراپەکانی ناو بەندیخانەکانی وەبیر هێنایەوە و وتی، " وڵامی داخوازی گیراوانی مانگرتوو لە خواردن بدرێتەوە و مانگرتن کۆتایی بێت. بۆئەوەی کە ڕووداوەی خراپ لە بەندیخانەکاندا روو نەدات دەبێت ژیانی گیراوان بپارێزین. هەر بۆیە ئێمە لێرەدا دەنگی خۆمان بەرز دەکەینەوە."
ک-ش