لە دویسبۆرگ شەهیدانی ئازادیی کوردستان یادکرانەوە
بە پێشەنگایەتی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) و ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتیک (دەکتەم)ـی دویسبۆرگ، لە کەسێتی شەهید هۆگر بۆتان و شەهید ڕۆستەم سەرحەد، شەهیدانی ئازادی کوردستان یادکرانەوە.
بە پێشەنگایەتی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) و ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتیک (دەکتەم)ـی دویسبۆرگ، لە کەسێتی شەهید هۆگر بۆتان و شەهید ڕۆستەم سەرحەد، شەهیدانی ئازادی کوردستان یادکرانەوە.
دەیان گەنجی کورد و بنەماڵەی شەهیدان و کوردستانیان بەشداری مەراسیمەکە بوون لە ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتیکی دویسبۆرگ. لە هۆڵی مەراسیمەکە وێنەی شەهیدان هەڵواسرا.
چالاکییەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن دەستی پێ کرد، پاشان لەسەر ناوی تەجەشە و کۆمیسیۆنی بنەماڵەی شەهیدان (کۆماو) قسەکرا.
نوێنەری تەجەشە ڕایگەیاند لە کوردستان شەڕ و تێکۆشانی سەخت بەردەوامە، گوتی: "وەک گەنجانی شۆڕشگێڕی کورد، پێویستە تێکۆشانی شەهیدانمان لەیاد نەکەین، بۆ ئایندەیەکی ئازاد خاوەنداری باشتر لە تێکۆشان بکەین. پێویستە لە هەموو گۆڕەپانەکان خاوەنداری لە تێکۆشانی شەهیدان و پارادایمی ڕێبەرێتی بکەین. لەسەر ئەم بناغەیە دەڵێین "یان ئازادی، یان ئازادی".
یادەکە بە پیشاندانی سینڤزیۆنێک دەربارەی ژیان و تێکۆشانی شەهید ڕۆستەم و شەهید هۆگر بەردەوام بوو. یادەکە بە درووشمی "شەهید نامرن" و "بێ سەرۆک ژیان نابێ" کۆتایی هات.