لە دیالە دوو چەتەی داعش کوژران، سەربازێک گیانی لەدەستدا
لە ئۆپەراسیۆنێکی سوپای عێراقدا لە دیالە دوو چەتەی داعش کوژران. لە هێرشی چەتەکاندا سەربازێک گیانی لەدەستدا، ٣ کەسی دیکەش برینداربوون.
لە ئۆپەراسیۆنێکی سوپای عێراقدا لە دیالە دوو چەتەی داعش کوژران. لە هێرشی چەتەکاندا سەربازێک گیانی لەدەستدا، ٣ کەسی دیکەش برینداربوون.
لە گوندی تەپە لە باشووری ناحیەی قەرەتەپەی سەر بە شارۆچکەی خانەقین لە پارێزگای دیالە، شەوی رابردوو شەڕ لەنێوان سەربازانی سوپای عێراق و چەتەکانی داعش روویدا.
شەمال عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری ئاسایشی شارۆچکەی کۆکس بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند، کۆمەڵێک چەتەکانی داعش دەیانویست بە گوندی تەپەدا تێپەڕن بۆ ناوچەی ئاوی حەمرین. فڕۆكه جەنگییه كانی سوپای عێراق چه ته كانی داعشیان بۆردومان کردووە و له ئه نجامدا دوو چەته كوژراون.
ئەوەش خراوەتەڕوو، دوای بۆردومانەكە، هێزێكی لیوای ٥٣ی سوپای عێراق گەیشتوونەتە شوێنی بۆردومانەكە. ئەو بەرپرسە گوتیشی، " چەتەکانی داعش بە چەکی جیاواز هێرشیان کردە سەر هێزەکانی سوپای عێراق و شەڕ روویداوە".
ههروهها سهرچاوهیهكی ئهمنی ئاشكرای كرد كه سهربازێك له شهڕهكهدا گیانی لهدهستداوه، فەرماندەیەک و دوو سەربازیش بریندار بوون.
لە هەمان کاتدا ئیدارەی ناحیەی قەرەتەپە پشتڕاستی کردەوە کە چەتەکانی داعش چالاکی خۆیان لەو ناوچەیە زیاد کردووە و سوپای عێراق چ لە رێگەی ئاسمانی و چ لە رێگەی زەمینییەوە چاودێری ئەم بابەتە دەکات.
ف.ق