لە هانۆڤەر و بەرلین ڕێپێوانی ئازادی ئۆجالان ئەنجامدرا

لە هانۆڤەر و بەرلینی ئەڵمانیا بەبۆنەی ١٠ی کانونی یەکەم رۆژی ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێپێوان ئەنجامدران.

لە هانۆڤەر و بەرلینی ئەڵمانیا بەبۆنەی ١٠ی کانونی یەکەم رۆژی ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێپێوان ئەنجامدران.

هانۆڤەر

چالاکوانان لە ستاینتۆرپلاتز کۆبونەوە و تاوەکو بازاری نائۆل ڕێپێوانیان ئەنجامدا. چالاکی بە پێشەنگایەتی ئەنجومەنی ژنانی رۆناهی ئەنجامدرا. دوای ڕێپێوانەکە راگەیەنراو خوێندرایەوە و باسی ئەوەکرا کە رێبەر عەبدوڵلا ئۆجالان تاوەکو ئازاد نەبێت لە گۆڕەپانەکان دەبن.

بەرلین

لە بەرلین بە بۆنەی رۆژی ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان میتینگ ئەنجامدرا. کوردستانیان و دۆستەکانیان لە نۆلەندۆلف پلاتز کۆبونەوە و بڵاوکراوەیان بە زمانی ئەڵمانی بڵاوکردەوە. هەروەها دروشمی ' ئازادی بۆ ئۆجالانیان' بڵاوکردەوە.

لە چالاکیەکەدا کەرەم گۆک هاوسەرۆکی فەد کورد قسەی کرد و ئاماژەی بە گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد کرد و رایگەیاند، هەڵوێستی پۆلیسی ئەڵمانیا لەدژی وێنەکانی ڕێبەری گەلی کورد هەڵەیە و شەرەمەزاری کرد.

لەگەڵ فشاری پۆلیس، میتینگەکە بە جۆش و خڕۆش کۆتایی هات.

ف.ق