لە هیلبرۆن یادی شەهید سەحەر دەنیز کرایەوە

سەحەر دەنیز لە ٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٢دا لە شەڕی دژ بە دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا شەهید بوو. لە هیلبرۆن چالاکیی یادکردنەوە بۆ سەحەر دەنیز بەڕێوەچوو.

سەحەر دەنیز (خەدیجە ئاتەش)، کە لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شەهید بوو، مەراسیمێکی یادکردنەوەی لە شاری هیلبرۆنی ئەڵمانیا  بەڕێوەچوو.

چالاکییەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن بۆ یادی شەهیدانی کوردستان و شەهیدانی شۆڕش دەستیپێکرد.

پاشان ئەندامانی خانەوادەی شەهید سەحەر دەنیز قسەیان کرد و باسیان لە سووربوون و پێداگریی سەحەر دەنیز بۆ ژیانی ئازاد کرد. داواشیان لە کوردانی ئەوروپا کرد، کە زیاتر بەشداری ئەو تێکۆشانە ببن.

دەلال ئامەد بەناوی بزووتنەوەی ژنانی کورد لە ئەوروپا قسەی کرد و باسی لە ژیان و جۆش و پەرۆشی و تێکۆشانی شەهید سەحەر دەنیز کرد.

پاشان فیلمێک پەخش کرا و نامەیەکی سەحەر دەنیز خوێندرایەوە، کە بۆ بنەماڵەکەى نووسیبوو.

لە یادەکەدا نوێنەری کۆمەڵەی بنەماڵەی شەهیدان و کەسوکاری بێسەروشوێنان (KOMAW) و ڕێکخراوەکانی گەنجان قسەیان کرد.

یادەکە بە وتنەوەی دروشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "شەهید نامرێ" و "ژن، ژیان، ئازادی" کۆتایی هات.

ژ.ت

17701