لە جنێف بێدەنگی نەتەوە یەکگرتووەکان شەرمەزارکرا

لە جنێف هێرشم گەمارۆ و گەڕەکەنای چەکدارەکانی حکومەتی کازمی بۆسەر شەنگال و هێرشی سەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا بە چالاکیەک شەرمەزارکرا.

چالاکی دانیشتن لە ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١١ەوە لە شاری جنێفی سویسرا بە ئامانجی ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد لە بەردەم نەتەوە یەکگرتووەکان بەردەوامە.

لە چالاکیەکەدا کە قوربانیانی کۆمەڵکوی دەرسیم بەبیرهێنرانەوە و مەراسیمی رێزنێنان بۆ محەمەد کاراسونگور و ئبراهیم بیلگین ئەنجامدرا کە ٢ی ئایاری ١٩٨٣ لەلایەن هێزە خیانەتکارەکانەوە شەهیدکران.

لە چالاکیەکەدا مولکیە بوڵوت هاوسەرۆکی ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی جنێف قسەی کرد و رایگەیاند کە هەوڵ دەدەن چارەنوسی گەلێک بکەنە قوربانی بەرژەوەندیە تایبەتەکانیان و وتی، " جیهان چاوی لە بەرانبەر هێرشەکانی سەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا و داگیرکەری دەوڵەتی تورک لە چوار پارچەی کوردستان گرتووە. بەم چالاکیەی بەردەم نەتەوە یەکگرتووەکان ئەم هێرشانە وەک گەلی کورد، خیانەت و داگیرکەری شەرمەزار دەکەین و خاوەنداری لە تێکۆشان دەکەین. پێشتر لەدژی چەتە دڕندەکانی داعش، شکۆ، خاک و ناسنامەی شەنگال چۆن پارێزا، ئەمڕۆ دەیپارێزین. داگیرکەران لەبەرانبەر هێزی گەل تێکدەچێت. بکی پەکەکە، بژی گەریلا و بژی سەرۆک ئاپۆ."

دواتر ئەرداڵ ئاتاسۆی هاوسەرۆکی ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی جنێف قسەی کرد و وتی، " پێویستە گەلەکەمان هەرموو کاتێک لە بەرانبەر هێرشەکان بەشداری چالاکیەکاندا بکات."

دواتر چالاکوانان بێدەنگی نەتەوە یەکگرتووەکانیان شەرمەزار کرد.

ف.ق