لە کاتی ئیشکگریی دژ بە دەستبەسەرداگرتنی ئیرادەی گەلدا, گۆشەگیریی ئیمرالی شەرمەزار کرا
لە ئیشکگریی دژ بە دەستبەسەرداگرتنی ئیرادەی گەلدا, گۆشەگیریی ئیمرالی شەرمەزار کرا و بانگەوازی بۆ چالاکی ١ی ئەیلول کرا.
لە ئیشکگریی دژ بە دەستبەسەرداگرتنی ئیرادەی گەلدا, گۆشەگیریی ئیمرالی شەرمەزار کرا و بانگەوازی بۆ چالاکی ١ی ئەیلول کرا.
چالاکیی ئیشکگریی دژ بە دەستبەسەرداگرتنی شارەوانی جۆلەمێرگ کە لەلایەن هێزەکانی ڕەنج، ئاشتی و دیموکراسیەوە لە گۆڕەپانی شیشانێ لە بەیۆغڵوی ئەستەنبوڵ دەستی پێکردووە لە ٧٦ـەمین ڕۆژیدا بەردەوام بوو.
لە چالاکییەدا "جۆلەمێرگ هی ئێمەیە" و "جۆلەمێرگ بەرخۆدان بکە، ئەستەنبوڵ لەگەڵتە" لە پانکارتەکان بە زمانەکانی کوردی، تورکی، ئینگلیزی و عەرەبی، بەرز کراوەتەو و دروشمی "بژی بەرخۆدانی جۆڵەمێرگ"، "بە بەرخۆدان سەردەکەوین" ، "قەیوم دەبێت بڕوات، ئێمە دەمێنینەوە"، "دەست لەناو دەستی یەک لە دژی فاشیزم" بەرزکرانەوە.
محەممەد ئۆنال، هاوسەرۆکی دەم پارتی ناوچەئ ئەسنلەر لە چالاکییەکەدا قسەی کرد و وتی: "کورد و تورک پێکەوە شەڕیان کرد، بەڵام لە لۆزاندا کوردیان بەسەر ٤ بەشدا دابەشکرد. لە کۆچگیری و دێرسیم و ئاگری گەلی کوردیان کۆمەڵکوژ کرد. بەم شێوەیە خوشک و برایی نابێت. ئەگەر خوشک و برا بین دەبێت مافەکانمان لە بەرچاو بگرن و بە ماف و کەلتووری خۆمانەوە بژین. هەروەها دەبێت گۆشەگیری لەسەر بەرێز ئۆجالان هەڵبگیرێت لەبەر ئەوەی مۆخاتەب بەڕێز ئۆجالانە پێویستە دیداری لەگەڵدا بکرێت و هەموو کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست چارەسەر بکرێن."
هەروەها لە چالاکییەکەدا، بانگەوازی بۆ بەشداریی لە چالاکی ١ی ئەیلول ڕۆژی جیهانی ئاشتی، کە لە ناوچەی ئەسکەلە لە کادیکۆ بەڕێوەدەچێت کرا.