لە خۆپیشاندانەکانی ڕۆژهەڵات و ئێران ٧٠٠ کەس دەستگیرکران

ئەو خۆپیشاندەرانەی لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ساڵیادی کوشتنی ژینا ئەمینی هاتنە گۆڕەپانەکان، ڕووبەڕووی هێرشی پۆلیس بوونەوە و لانی کەم ٧٠٠ کەس دەستگیرکران.

دوێنێ لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، هەزاران کەس بۆ شەرمەزارکردنی یەکەمین ساڵیادی کوشتنی ژینا ئەمینی ڕژانە سەر شەقامەکان. لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و لە زۆرێک لە شارەکانی ئێران، پۆلیس هێرشی کردە سەر چالاکوانەکان و لانیکەم ٧٠٠ کەسی دەستگیر کرد. ئاماژە بەوەشکراوە، بنەماڵەی دەستگیرکراوەکان ویستوویانە زانیاری لەسەر دەستگیرکردنەکە وەربگرن، بەڵام هیچ زانیارییەکیان پێنەدراوە.

دووپاتکرایەوە، ئەو بنەماڵانەی لە تاران لە بەردەم بنکەی پۆلیس ڕاوەستابوون و لەلایەن هێزەکانی ڕژێمەوە هێرشیان کراوەتە سەر و لەو هێرشەدا کەسانێکی زۆر بریندار بوون.