لە کۆڵن هێرشی سەر شەنگال شەرمەزارکرا
لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا بە چالاکیەک هێرشی سوپای عێراق بۆ سەر شەنگال شەرمەزارکرا.
لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا بە چالاکیەک هێرشی سوپای عێراق بۆ سەر شەنگال شەرمەزارکرا.
لەسەر بانگەوازی کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتی، ئەنجومەنی ژنانی ڤیان و ئاگیف، کوردستانیان رژانە نێو گۆڕەپانەکان و هێرشی سوپای عێراقیان بۆ سەر شەنگال شەرمەزار کرد.
لە چالاکیەکەدا وێنەی ٣ی ئابی ٢٠١٤ کاتی قڕکردن بەرزرانەوە و پانکارتی ' بەرخۆدانی رۆژئاوا و شەنگال شکۆی ئێمەن' ، ' ژن ژیان ئازادی' و سەرۆکی داعش ئەردۆغانە' بەرزکرانەوە.
لە چالاکیەکەدا چالاکوانان ئاماژەیان بە هێرشی ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ بۆ سەر شەنگال کرد و وتیان کە دەیانەوێت گەلی شەنگال لەسەر خاکی خۆی ئاوارە ببێتەوە.
لە چالاکیەکەدا بانگەوازی لە هەموو کوردستانیان و دۆستەکانیان لە ئەوروپا کرا کە خاوەنداری لە بەرخۆدانی شەنگال بکەن.
چالاکی بە دروشمی بژی بەرخۆدانی شەنگال، بژی بەرخۆدانی یەبەشە و یەژەشە، بژی برایەتی گەلان، داگیرکەر لە کوردستان بچوو دەرەوە، پێویستە شەڕی کوردستان کۆتایی پێبێت و بژی بەرخۆدانی گەریلا، کۆتایی هات.
ف.ق