لە کۆڵن مەراسیمی سەرەخۆشی بۆ جەعفەر ئەنگیزەک دانرا
بۆ یەک لە کادرە پێشەنگەکانی پەکەکە، جەعفەر ئەنگیزەک کە ١٤ ی ئاداری ٢٠٢٤ لە ڕۆژئاوا شەهید بوو، لە ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کۆڵن مەراسیمی سەرەخۆشی دانرا.
بۆ یەک لە کادرە پێشەنگەکانی پەکەکە، جەعفەر ئەنگیزەک کە ١٤ ی ئاداری ٢٠٢٤ لە ڕۆژئاوا شەهید بوو، لە ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کۆڵن مەراسیمی سەرەخۆشی دانرا.
مەراسیمەکە لەلایەن براکانی شەهید جەعفەر ئەنگیزەک و کۆماو لە هۆڵی کۆبوونەوەی پیر ئارمانجی ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیک ئەنجامدرا. هاوڕێیانی شەهید ئەنگیزەک و سیاسەتمەدارانی کورد لە تاراوگە و بنەماڵەی شەهیدان و کوردستانیان بەشداربوون.
هۆڵەکە بە وێنەی شەهید جەعفەر و ڕێبەر ئاپۆ ڕازێنرایەوە. لەسەر ناوی کۆماو شەنگێ قارەمان و وتەبێژی دەسپێشخەریی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" هاڤین گونەشەر قسەیان کرد و تیشکیان خستەسەر تێکۆشانی ئەنگیزەک و ڕۆحی یەکگرتنی گەلی کورد.
بنەماڵەی شەهید و کۆماو سەردانی سەرەخۆشییان قبووڵ کرد و پەیامی یەکگرتنیان لەگەڵ بەشداربووان دووپات کردەوە. کوردستانیان پشتگیریان بۆ بنەماڵەی شەهید نیشاندا.
لە ١٤ ی کانوونی دووەم مەراسیمی یادکردنەوە بۆ شەهید جەعفەر ئەنگیزەک لە کۆڵن ئەنجام دەدرێت.