لە مێرسین ١٢ کەس دەستگیر کران

سەرلەبەیانی ئەمرۆ لە مێرسین پۆلیس هەڵیکوتایە سەر چەندین ماڵ و ١٢ کەسیان دەستگیرکرد.

لە چوارچێوەی لێپرسینەوەیەکی داواکاری گشتیی کۆماری لە مێرسین بە بانگەشەی "پڕۆپاگەندە بۆ رێکخستن"، پرۆسەی هەڵکوتانە سەر ماڵان ئەنجامدرا.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بە شێوەیەکی هاوکات پۆلیسەکان هەڵیانکوتایە سەر چەندین ماڵ و  ١٢ کەس دەستگیرکران. ئەو کەسانەی دەستگیرکران گواسترانەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەکە.

بانگەشەی "پڕۆپاگەندەی رێکخراو" و "ئەندامبوون لە رێکخرا" لە دژی هەموو دەنگە بەرهەڵستکارەکان بە شێوەی هەڕەمەکی و سیستماتیک بەکاردەهێندرێت.

هـ . ب